دەوامی قوتابخانەکان بۆ مانگی رەمەزان کەمدەکرێتەوە

K24 - هەولێر:

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 'تەنها بۆ مانگی رەمەزان' ماوەی هەر وانەیەک لە قوتابخانەکان پێنج خولەک کەمدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئاداری 2023، سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکردا ئاشکرایکرد، 'تەنها بۆ مانگی رەمەزان' ماوەی هەر وانەیەک لە قوتابخانەکان پێنج خولەک کەمدەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، مامۆستایان بۆیان هەیە تەنها ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان هەیە، ئەوکاتانەی کە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، خشتەی وانەکانی هەفتەی خوێندن نابێت هیچ گۆرانکارییەکی تێدا بکرێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانتتان لێدەکەین ، دەوامی مامۆستایان لەناو ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە ، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بەم جۆرە دەبێت :

1- هەر وانەیەک 5 خولەک کەمدەکرێتەوە.

2- مامۆستایان بۆیان هەیە تەنها ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان هەیە ، ئەوکاتانەی کە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت.

3- خشتەی وانەکانی هەفتەی خوێندن نابێت هیچ گۆرانکارییەکی تێدا بکرێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنەوە.