وەزارەتی گواستنەوە گرێبەستێک بۆ باشترکردنی گواستنەوەی گشتی واژوودەکات

K24 – هەولێر:

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و رەخساندنی هەلی کار، گرێبەستێک بۆ پەرەپێدان بە کەرتی گشتی گواستنەوە ئەنجامدەدات.

رێباز محەمەد خەلیل، بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، بە مەبەستی پەرپێدان بە گواستنەوەی گشتی لەگەڵ کۆمپانیای تەکسی کەریم رێککەوتنمان واژووکردووە. گوتیشی رێککەوتنەکە کاریگەری باشی لەسەر پەرەپێدانی کەرتی گواستنەوەی گشتی دەبێت.

لەلای خۆیەوە حوسێن بەیاتی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای تەکسی کەریم ئاماژەی بەوە کرد "واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حکومەتی هەرێمی كوردستان، هه‌نگاوێكی گرنگه‌ له ‌بواری گواستنه‌وه‌دا و پاڵنه‌رێكی گرنگه‌ بۆ هاندانی كۆمپانیا جیهانییه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان".

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای تەکسی کەریم گوتیشی، كۆمپانیای كه‌ریم یه‌كێكه‌ له‌و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه‌ له‌ كوردستان له ‌بواری گواستنه‌وەدا‌ وه‌به‌رهێنان ده‌كات، ئه‌م گرێبه‌سته‌‌ ده‌رفه‌تێكی گرنگ و ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی گواستنه‌وه‌ له ‌عێراق به‌ره‌و ئاستێكی باشتر ببه‌ین و له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین، ئه‌مه‌ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌رفه‌تی كاری زیاتر بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ته‌واوی عێراق ده‌ڕه‌خسێنێت.