گۆڕانکاری لە هەشت پۆستی باڵای زانکۆی سەڵاحەددین دەکرێت

K24 – هەولێر

بڕیارە گۆڕانکاری لە هەشت پۆستی باڵای زانکۆی سەڵاحەددین بکرێت.

سەرچاوەیەک لە زانکۆی سەڵاحەددین بە کوردستان24 راگەیاند: هەفتەی داهاتوو گۆڕانکاری لە هەشت پۆستی باڵای زانکۆی سەڵاحەددین دەکرێت، لەنێو گۆڕانکارییەکان راگری کۆلێژ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی تێدایە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: هەفتەی داهاتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی گۆڕانکارییەکان رادەگەیەندرێن.