رۆچوونی زەوی لە ئێکوادۆر دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی 33 کەس

دیمەنی رۆچوونی زەوی لە ئێکوادۆر
دیمەنی رۆچوونی زەوی لە ئێکوادۆر

K24 - هەولێر:

لە ئاکامی رۆچوونی زەوی لە ئێکوادۆر، 33 کەس گیانیانلەدەستدا و تا ئێستا 55 کەسیش بێسەروشوێنن.

سکرتاریەتی بەڕێوەبردنی مەترسییە نیشتمانییەکانی ئێکوادۆر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە ئاکامی رۆچوونی زەوی لە شارۆچکەی ئالاوسی لە ویلایەتی چیمبۆرازۆی ئێکوادۆر کە لە 27ی ئادار روویدا زیادیان کردووە و گەیشتووەتە 33 کەس.

هەروەها ژمارەی برینداربووان گەیشتووەتە 43 کەس و 55 کەسیش بێسەروشوێنن.

تاکو ئێستا 32 کەس رزگارکراون و هەزار و 34 کەسیش بێلانە بوون.

لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە 163 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە و 57 ماڵیش بە تەواوەتی داڕووخاون.

میدیا خۆجێیەکان بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە ماوەیەکە درز لە چیای ناوچەکە دروست بووە و بەم هۆیەیشەوە رۆچوونی زەوی رووی داوە.