گرنگی یادگەی نیشتمانی بارزانی و پەیامی سەرۆک بارزانی
له‌م دونیایه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و سه‌رده‌می زوو تێپه‌ڕبوونی رووداوه‌كان و بیرچونه‌وه‌یان لای مرۆڤه‌كان زۆر گرنگ بوو كه مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی بارزانی بكرێته‌وه، مێژوو شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات كه درێژترین شۆڕشی كوردی كه تائێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه و خه‌بات ده‌كات شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن بووه به‌ڕابه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی نه‌مر، له‌م ناوچه‌یه ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی ده‌كات هیچی بۆ نامێنێته‌وه و رووداوه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه زوو زوو مێژوو له‌بیری خه‌ڵك ده‌به‌نه‌وه، بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌م یادگە‌یه له‌م كاته‌دا گرنگیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه ئاشناییه‌تی بۆ دوينێ دروست ده‌كات كه نه‌وه‌ی ئێستا بیری بێته‌وه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه و كراوه ده‌رئه‌نجامی خه‌بات و قوربانیدانی رابردوو بووه و بۆ نه‌وه‌ی رابردووش كه ئێستا به‌شێكی زۆریان له ژیانن و به‌شداربوون له خه‌باتی كوردایه‌تی بۆ ئه‌وانیش هه‌ر گرنگه چونكه كردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه دڵنیایی ده‌داته ئه‌وان كه بە كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پڕۆژانه دیواری به‌هێزو و دورودرێژ ناخاته نێوانی هه‌ردوو جیله‌كه‌وه، شێوه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه زۆر لە ئاستێکی بەرز و پێشكه‌وتوانه دا‌بوو، قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شاند و کەسایەتی نێوده‌وڵه‌تی له ئاستی دیپلۆماتكاران و سیاسییه‌كانی جیهان له‌وێ ئاماده‌بوون، خه‌باتی شۆڕشی بارزان به‌نێوده‌وڵه‌تی كراوه. ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ئه‌رشیفێكه بۆ ئه‌وانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له مێژوو گه‌لی كورد و خه‌بات و شۆڕشه‌كانی بارزان. دروست کردنی مۆزەخانەی نیشتیمانی لە ئاستی جیهاندا و لە نێو هەموو نەتەوەکاندا گرنگیەکی زۆری پێ دەدرێت لە پێناو خزمەت کردن و هێشتنەوەی مێژوو و کلتووری نەتەوەکەیان بە زیندوویەتی،و دەبێتە ناوەندێکی مێژووی و کلتووری و توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە رابردوومان, ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ناوه‌رۆكی په‌یامی مۆزه‌خانه‌كه‌بكرێت ده‌رده‌كه‌وێت كه گرنگیه‌كه‌ی ته‌نیا نمایش نییه به‌ڵكو ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌شه‌كه داتا‌و زانیاری ئاماده‌كراوی تێدایه پێشووتر ئه‌م زانیاریانه به‌م شێوه‌ی ئێستا داتا‌و پۆلێن نه‌كراون، کەواتە کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی هەنگاوێکی نوێ و پێویست بوو.
ره‌نگبێت به‌شێك له خه‌ڵك بپرسن بۆچی سه‌رۆك بارزانی له گوتاری خۆیدا ئه‌وه‌نده جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت مێژووی گه‌لی كوردستان راست بكرێته‌وه و ئه‌و چه‌واشه‌كاریه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر میژووی گه‌لی كوردستان نه‌مێنێت، بیرمان نه‌چێت روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌م پرسه جیاوازه، ئه‌و له روانگه‌ی هه‌ستكردن به‌وه‌ی ناكرێت به‌هۆی ده‌ستكاری مێژووی گه‌لی كوردستانه‌وه نیشتیمان په‌روه‌ری لای تاكی كورد ببێته مێژوویه‌كی شێوێنرا و باوه‌ڕیان به‌هیچ شتێك نه‌مێنێت، ئه‌وه‌نده‌ی من له‌ماوه‌ی رابردوو تێبینیم کردووە ئه‌وه‌یه كه به به‌رنامه له ساڵی 2008 بۆ ئێستا زۆر به‌چڕی زۆرێك له میدیای ساخته و نووسه‌ری ساخته و قه‌ڵه‌م فرۆش دانراون به‌پاره‌ی زۆر و سه‌رچاوه‌ی نادیار به مه‌به‌ستی شێواندنی مێژووی گه‌لی كوردستان، هیچ ئامانجێكیش نییه له‌وه ته‌نیا ئامانج له ناوبردنی ئیڕاده‌ی تاكی كورده بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌هیچ پره‌نسیپێكی نه‌ته‌وه‌یی نه‌مێنێت، تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌م كه‌یسه كاری له‌سه‌ر كراوه و ناكرێت نكۆڵی له‌وه بكرێت كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته كاریگه‌ی نه‌بووه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ترسه و ئه‌م پیلانه له دژی مێژووی گه‌لی كوردستان جێگای خۆیه‌تی گرنگی زۆر زیاتریش به یادگەی نیشتیمانی بارزانی بدرێت، لێره و له‌وێ هه‌ڵمه‌تی زۆر گه‌وره بۆ شێواندنی مێژووی بارزان و سه‌ركردایه‌تی بارزان هه‌یه بەڵام ئه‌م ئه‌رشیفه ده‌بێت وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پلانانه بێت.
هه‌موو جارێك له كۆبوونه‌وه حزبی و گشتییه‌كاندا سه‌رۆك بارزانی ده‌فەرمووێت: ئەو میلـلـەتەی مێژووی خۆی لەبیر بکات، نە ئێستای دەبێت، نە داهاتوو. ئه‌مه زۆر گرنگه له‌وه گرنتر ئه‌وه‌یه كه ئێمه میكانزمێك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه کردنی مێژووی گه‌لی كوردستان بوەستینەوە و راستی بكه‌ینەوە و هه‌ڵه‌كانی مێژوو دووباره نه‌كه‌ینه‌وه، ناكرێت مێژووی گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر میزاجی نووسه‌رێك و حزبێك له روانگه‌ی خۆیانه‌وه بینوسنه‌وه، به‌داخه‌وه له رابردوو زۆرترین كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه به میزاجی حزب و نووسه‌ری ساخته مێژووی گه‌لی كوردستان به‌لاڕێدا ببرێت. به‌شێكی دیكه‌ی گوتاری سه‌رۆك بارزانی چه‌ند نمونه‌یه‌كی تێدابوو كه باس له مه‌ردایه‌تی و ئازایه‌تی و شه‌هامه‌تی تاكی كورد ده‌كات له‌به‌رانبه‌ر دوژمنان وه‌ك نموونه‌ی شه‌هید له‌یلا قاسم و شوانێك له ده‌ڤه‌ری بارزان، كه له‌یلا قاسم له سه‌ر مکوڕ بوونی له كوردایه‌تی لە سێداره‌درا و شوانه‌كه‌ش له‌سه‌ر پێداگری له خیانه‌ت نه‌كردن به‌رانبه‌ر به وڵاته‌كه‌ی و درۆ نەکردن بۆ خۆدەرباز کردن لە مردن و لە سێدارەدان ئازاد كراوه، کەواتە مێژوو مرۆڤی له‌و شێوه‌یه هەرگیز له‌بیر ناكات، ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان به‌رانبه‌ر به وڵات و نیشتیمان و خه‌ڵكی خۆیان نه‌كردووه هه‌میشه له‌نووسینه‌وه‌ی مێژوودا سه‌ربه‌رزن.
به‌شێكی دیكه ده‌رس وه‌رگرتنه له هه‌ڵه‌كانی خۆمان له‌گوتاری خۆیدا جەنابی سه‌رۆك بارزانی باسی له ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك كرد كه هێزه سیاسیه‌كان گرنگه ناكۆكییه‌كان وه‌لاوه بنێن و به‌خێرایی كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن دوای ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوانی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بوون، واتە ئه‌گه‌ر مه‌زاری نه‌مرانی بارزان پاراستنی ئه‌رشیفی ئه‌و شۆڕشه بووبێت له‌هه‌مان كاتدا خاڵی كۆكره‌وه‌ی هێزه‌كانی كوردستان بوو بۆ ئاشتی و ئاشته‌وایی هه‌میشه په‌یامی شۆڕش بارزان ئه‌وه‌بووه كه ئاشته‌وایی له‌نێوان كورد بپارێزرێت و ده‌ستی ئاشته‌وایی و برایه‌تیشیان بۆ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه درێژ كردووه. له دوو رۆژی كردنه‌وه‌ی ئه‌و یادگاره نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌سایه‌تی جیهانی و عێڕاقی و كوردستانی له‌وێ ئاماده‌بوون و له نزیكه‌وه بینینی جلوبه‌رگی بارزانی نه‌مر و هه‌ڤاڵانی هه‌ستێكی زۆر نامۆت ده‌داتێ کە به چاوی خۆت ده‌بینی كه ئه‌و سه‌ركرده‌ی مێژووی گه‌لی كوردستانی دروستكرد و شۆڕشی ئه‌یلولی به‌رپاكرد ئێستا به‌جلوبه‌رگی خۆیه‌وه به‌پارێزگاری له ئه‌رشیفه‌كانییه‌وه له‌به‌رانبه‌ری راده‌وه‌ستیت و ته‌ماشای ده‌كه‌یت ئه‌و هه‌سته ده‌تباته‌وه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و داستانانه‌ی كه گه‌لی كوردستان ئێستا شانازی پێوه‌ده‌كات. ئه‌وه‌نده‌ی منیش له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ مێوانه‌كان بووم له یاده‌كه هه‌موویان سه‌ریان سوڕما بوو به‌رانبه‌ر به‌و خه‌بات و قوربانیدانه‌ی گه‌لی كوردستان و ده‌ڤه‌ری بارزان 16 کە جار تووشی وێرانی و هێرشكردن بووه بەڵام ئامادەنەبوونە دەست لە مافە رەواکانی گەلەکەیان بەربدەن، گه‌لی كوردستان له مێژوودا خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌بووه به‌ڵام ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه خه‌ونه‌كان بكاته راستی و ئاواتی شۆڕشگێران بهێنێته دی، بۆ كه‌سانی ئه‌كادیمی و توێژینه‌وه زانستییه‌كان ئه‌م مۆزه‌خانه نیشتیمانییه زۆر گرنگه چونكه له نزیكه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌رشیفی مێژووی و داتا‌و زانیاری گرنگی تێدایه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م رووداوانه له ئاستی ناوخۆ ده‌بێت كاری بۆ بكرێت و مێژووی گه‌لی كوردستان بۆ نه‌وه‌ی ئێستا زیاتر روون بكرێته‌وه، هەروەها ئه‌وه‌نده‌ش گرنگه كه په‌یامی شۆڕشی گه‌لی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی خوازانه بگه‌یه‌نرێته هه‌موو جیهان و جیهان ئاگادار بكرێته‌وه له‌وه‌ی گه‌لی كوردستان هه‌رگیز هەڕە‌شە نه‌بووه له‌سه‌ر كه‌س و هه‌میشه به ئاشتیانه داوای مافی چاره‌نووسی خۆی كردووه و ئێستاش كه به‌رهه‌می خه‌بات و شۆڕش و خوێنی گه‌لی كوردستان ئه‌مه‌یه كه هه‌یه، و ده‌بێت زیاتر پشتیوانی لێ بكه‌ن و پارێزگاری لێ بكه‌ن.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران