ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیدا
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خوێندنه‌وه‌ی ماده‌ی 14ی پرۆژه بودجه‌ی عێراق له خاڵه‌كانی كۆتایی ئه‌و برگه‌یه خالێك كه پێشووتر ده‌رهێنرابوو دووباره زیادكرایه‌وه ناو پرۆژه بودجه كه ئه‌ویش باس له پارێزگای نارازی ده‌كات كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاوایه: هه‌رپارێزگایه‌ك هه‌ست بكات نایه‌كسانی به‌رانبه‌ر كراوه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه شایسته داراییه‌كانی پێده‌درێت كه ئه‌م خاڵه راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ تایبه‌تمه‌ندی به بابه‌تی سلێمانی ده‌دات چونكه یه‌كێتی داهێنه‌ری ئه‌و خاڵه‌بوو و داكۆكی لێ‌كرد، هه‌موو ئه‌و لێكه‌وته خراپانه‌ی كه له پڕۆژه‌ی بودجه روویدا ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشەممە 25ی ئایاری 2023، بوو كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان و پارتی دیموكراتی كوردستان به تاكلایه‌نانه كۆمه‌ڵێك بڕگه‌یان بۆ پڕۆژه‌ی بودجه‌ی عێراق زیاد كرد كه جگه له‌وه‌ی مه‌ترسی بوون بۆ كوردستان، له‌هه‌مان كاتدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری ئه‌و خاڵانه نه‌كرێت و فه‌رمانبه‌رانی كوردستان وه‌ك قه‌ڵغانی ناڕازی به‌كار بهێنن هاتن بڕگه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یان به‌رێژه‌ی له%10 زیاد كردبوو كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئالیه‌ت دیاری بكرێت یان بودجه‌یه‌كی بۆ دیاری بكرێت، کە ێەمانە لە دەقی ريکەووتن لەسەر کراو دا نەبوون و یەکيتی نیشتیمانی کوردستان لەبەر بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵ لایەنی تری عيراقی.
یه‌كه‌م: به‌هۆی ئه‌م خاڵانه‌وه متمانه‌ی سیاسی و رێككه‌وتنی ئیداری و پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا لاواز بوو، ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه كه دوای ده‌نگدانی شه‌وی رابردوو به‌و برگانه جارێكی دیكه به‌ئاسانی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه نه‌كرێت كه پابه‌ند نه‌بوون به‌رێككه‌وتنه‌كانه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كرا پاشەکشە لە ڕێککەوتنی لایەنەکانی نێو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و هەروەها پاشەکشە لە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ ڕووی داوە، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ده‌ستپێكی ئه‌و رێككه‌وتنه بێت بۆ پڕۆژه یاسای بودجه و پڕۆژە یاسای نه‌وت و گازیش كراوه كه‌وایه ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم زۆر ئاگاداربێت و متمانه به ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌كات و نه‌چێته ژێرباری ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی نه‌وت و گازیش به‌ده‌ردی پرۆژه‌ی بودجه بروات.
دووه‌م: به‌هۆی ئه‌م خاڵانه‌وه كه له پڕۆژه‌ی بودجه زیادكرا ناوماڵی كوردی شه‌ق بوو، یه‌كێتی له‌به‌ره‌یه‌ك و سه‌رجه‌م حزبه كوردستانییه‌كانی دیكه له‌به‌غدا له‌به‌ره‌یه‌ك بوون، دواجار به‌و په‌رته‌وازه‌ییه لایه‌نه باڵاده‌سته‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی توانیان سود له‌و بۆشاییه وه‌ربگرن و به چه‌پڵه‌ڕێزان و فیكه‌لێدان ئه‌و بڕگه‌یه تێپه‌رێنرا كه به‌غدا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و پارێزگایانه به تایبه‌ت سلێمانی مامه‌ڵه بكات كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه و ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان بزانن له داهاتوو باجه‌كه‌ی چی ده‌بێت.
سێیه‌م: لێكه‌وتی ئه‌و گۆڕانكاریه لە پڕۆژه‌ی بودجه‌ی عێراق به‌جۆرێك بووه كه سه‌رجه‌م ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له كوردستان هه‌یه بوه‌ستێنرێت، هه‌ولێكی زۆر هه‌یه به هاوكاری ده‌ستی ناوخۆی و عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌دانی كوردستان پاشه‌كشه‌ی پێبكرێت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكرێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ش كه‌مپین و دروستكردنی رای گشتی بۆ ئه‌م پرسه ماوه‌یه‌كی زۆره كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق روویدا رێككه‌وتنێكی تاكتیكی سیاسی بوو، کە به‌ره‌یه‌كی زۆرینه‌ی ساخته‌ی سیاسی دروستكرا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌یه‌ك كه دواجار قه‌واره‌ی كوردستان دووله‌ت بكات، به‌شێكی دیكه‌ش له پیلانه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه هاورده كرابوو و چوونه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و جێهێشتنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شۆكه بوو كه چۆن به‌بێ ئاگاداری ئه‌ویش ئه‌و رێككه‌وتنه كرابوو، خودی ئه‌و خاڵه‌ی زیادكراوه بابه‌تی پارێزگای ناڕازی، دووئامانجی له‌پشته‌وه‌یه یه‌كه‌م: یه‌كێتی ده‌یه‌وێت داهاتی سلێمانی بۆ خۆی ببات و له‌ولاشه‌وه داوای مووچه و پاره‌ی سلێمانی له هه‌ولێر بكات، پیلانه‌كه‌ش هه‌ر وایه دوای چه‌ند مانگێكی دیكه یه‌كێتی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه نایه‌كسانی به‌رانبه‌ر به‌سلێمانی كراوه ئه‌و داواكاریه پێشكه‌شی به‌غدا ده‌كات، ئیتر یاریه‌كه بۆ یه‌كێتی ده‌ست پێده‌كات ئه‌و كات له به‌غداوه پاره‌كه‌ی بۆدێت و له‌سلێمانیشه‌وه داهاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌سه‌رداده‌گرێت و ناینێرێته‌وه، له‌و روانگه‌یەوە یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زی دروست بكات كه ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ری بگرێت به فێڵ له به‌غداوه وه‌ری ده‌گرێت، چونكه له كوردستان ده‌ستی یه‌كێتی كه‌شف بووە کە ده‌یه‌ویست داهاتی سلێمانی ببات و له هه‌ولێریشه‌وه پاره‌ی بۆ بڕوات به‌ڵام ئه‌مه‌ی بۆ نه‌چووه سه‌ر.
بابزانین ئه‌م كه‌ین و به‌ینه‌ی یه‌كێتی له‌به‌غدا تاكه‌ی ده‌ڕوات، به‌غدا بۆ موجامه‌له‌كردنی سنووری سلێمانی جۆرێك له هاندانی هه‌بوو و مه‌به‌ستی بوو له‌و روانگه‌وه كوردستان بكاته دوو پارچه بۆ داهاتوو به‌غدا سلێمانی ده‌خاته ژێر چاودێرییه‌وه هه‌رچی له‌ده‌ستی دێت ده‌یكات و دواجار وه‌ك كه‌ركووك به‌به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌لێت: پارێزگاری شاره‌كه ده‌بێت من دیاری بكه‌م هه‌روه‌ك چۆن له كه‌ركووك وای كرد و پارێزگاری شاره‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌رهێنان، هێشتا یاریه‌كه زۆری ماوه به‌ڵام بێ ئاگا له‌وه‌ی ئێستا كۆمه‌ڵێك كه‌مپین چی و په‌رله‌مانتاری به‌ناو ئۆپۆزسیۆن له سلێمانی بەوە دڵخۆشن له پێناوی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و خاڵه، به‌ڵام زۆر ناخایه‌نێت ئه‌و لوغمه‌ش له‌بن پێیان ده‌ته‌قێتەوە و نازانین جارێكی دیكه چی له سلێمانی رووده‌دات گرنگ ئه‌ویه ئێستا بۆ کوردستانیان روون بۆتەوە کە به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و دۆخه لە ئەستۆی کێیە؟
به‌شێكی دیكه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی ئه‌م رووداوانه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق روویدا ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هه‌بوو له‌هه‌ڵمالینی ئه‌و ده‌نگه ساخته‌یه‌ی كه به ناوی ئازادی راده‌ربڕین له سلێمانی ساڵانێكه بازاری بۆ خۆش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان له به‌غدا له‌دژی ئه‌و خاڵه وه‌ستانه‌وه كه راسته‌وخۆ به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگایه‌ك بكات كه‌چی سه‌رجه‌م كه‌مپین چی و كۆمێنت نووس و شاعیر‌و نووسه‌ری به‌ناو ئازاد و ئۆپۆزسیۆن هه‌بوون له سنووری سلێمانی كه‌وتنه گیانی ئه‌و حزبانه‌ی كه له‌دژی ئه‌و خاڵه‌بوون و نه‌وه‌ی نوێ كه خاوه‌نی بره‌ودانبوو به‌ئیرهابی فكری ئه‌ویش كه‌وته به‌ر هێرشی ئه‌و ده‌نگه به ناو ئازاده‌وه و سه‌رجه‌میان پشتیوانی یه‌كێتیان كرد ده‌ركه‌وت ئه‌و ده‌نگه ساخته‌ی به‌ناوی ئازادی هه‌یه له‌و شاره بۆ دژایه‌تی سیسته‌می گه‌نده‌لی نییه به‌ڵكو ئامانج لێوه‌ی لێدانه له پارتی و بیرۆكه‌ی پارتی کە بریتیە لە خزمەت کردنی هاوڵاتیان و پاراستنی کیانی هەرێم.
ئه‌وه‌ی گرنگه چیتر پارتی ناكرێت متمانه به‌وه بكات كه رێككه‌وتنی سیاسی له عێراق وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت، بۆیه دوورنییه هاوشێوه‌ی شكاندنی په‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌هه‌مان شێوه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ش تێكبشكێت و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌م قۆناغه له به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر ئه‌گه‌رێكدایه.