له منبج 80 چه‌كداری داعش كوژران
K24 - هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له سێ لاوه په‌لاماری شارۆچكه‌ی مبنجیان دا، كه هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندووه و 80 چه‌كداریشیان كوشتووه.
په‌یامنێری كوردستان24 له شارۆچكه‌ی منبج رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش به ئۆتۆمبێله‌كانی بۆمبه‌كراو له لای رۆژئاوا و باكوور و باشوور هێرشیان كرده سه‌ر شاره‌كه، به‌ڵام هێرشه‌كه‌یان تێكشكێنراوه.
شه‌ڕ له لای چه‌می ساجور له باكووری منبج روویدا و له باشووریش له گونده‌كانی كه‌بیره، زیخرا، ئۆسه‌جلی و توك خه‌لیل شه‌ڕ روویداوه. له رۆژئاوای شاره‌كه‌ش شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج و چه‌كدارانی داعش روویدا.
له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كانی ئه‌مڕۆی منبج 80 چه‌كدار داعش كوژراون و سه‌رچاوه لوكاڵییه‌كان باس له به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مبنج له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و به پشتگیری هاوپه‌یمانان له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی رابردوو ده‌ستیپێكرد.