ناوی یەکەم و دووەم و سێیەمه‌كانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاشکرا کرا

K24 – هەولێر:

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە گشت لقەکانییەوە راگەیاند و ناوی یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش ئاشکراکرا.

لە سەرەتای کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، ئەمساڵیش پشتگیری دارایی 745 قوتابی شنگالی کردووە بۆ ئەوەی بتوانن لە دهۆک بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکان بکەن.

هاوکات ئالان حەمە سەعید، سوپاسی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، کە هاوکاربوونە لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە، بەتایبەتی لە دابینکردنی ئاسایش بۆ هۆڵەکانی خوێندن و رێگریکردن لەو باندانەی هانی قوتابییانیان دەدا لە سۆشیال میدیا بۆ گزیکردن لە تاقیکردنەوەکان.

ناوی یەکەمەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان

لقی زانستی:

رۆزی یەحیا عومەر فەتاح لە پەروەردەی سلێمانی بە کۆنمرەی 698  و تێکڕای 99.71%.

شاد شوان محەممەد مجید لە پەروەردەی سلێمانی بە کۆنمرەی 698  و تێکڕای 99.71%.

نمە محەممەد نوری حەسەن لە پەروەردەی گەرمیان بە کۆنمرەی 698  و تێکڕای 99.71%.

لقی وێژەیی:

هەنار تەها نوری ساڵح لە پەروەردەی سلێمانی بە کۆنمرەی 682 و تێکڕای 97.43%.

لقی پیشەیی:

فاتیمە حوسێن قادر ئەنوەر لە پەروەردەی هەولێر بەشی بازرگانی بە کۆنمرەی 631 و تێکڕای 99.14%.

دیە مەهدی ئەکرەەم حەمەقادر لە پەروەردەی سلێمانی بەشی کشتوکاڵ بە کۆنمرەی 668 بە تێکڕای 83.50%.

ئیمان ستار عەلی حەسەن لە پەروەردەی سلێمانی بەشی گەشتوگوزار بە کۆنمرەی 711 و تێکڕای 88.88%.

ئالان تۆفیق فەریق حەسەن لە پەروەردەی سلێمانی بەشی پیشەسازی بە کۆنمرەی 697 بە تێکڕای 87.12%.

ناوی دووەمەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان

لقی زانستی:

لەسەر ئاستی لقی زانستی هەشت کەس بە کۆنمرەی 696 بە تێکڕای 99.43% لە پلەی دووەم دێن کە ئەم ناوانەی خوارەوەن.

ئەوین هادی حوسێن محەممەد لە پەروەردەی گەرمیان

ژیما محەممەد کەریم رەحیم لە پەروەردەی سلێمانی

کارۆ ئەنوەر عومەر یەحیا لە پەروەردەی سلێمانی

لاوەند جوتیار قادر محەممەد لە پەروەردەی سلێمانی

لەنیا کامەران سەباح ئەحمەد لە پەروەردەی سلێمانی

محەممەد عومەر قادر عەزیز لە پەروەردەی راپەڕین

یاد هونەر محەممەد حەمەئەمین لە پەروەردەی سلێمانی

ئەرین شوان فکرەت رەئوف لە پەروەردەی سلێمانی

لقی وێژەیی:

چاوان قادر ئەحمەد رەحیم لە پەروەردەی سلێمانی بە کۆنمرەی 680 بە تێکڕای 97.14%.

لقی پیشەیی:

راز سدیق ساڵح حەسەن لە پەروەردەی سلێمانی بەشی بازرگانی بە کۆنمرەی 611 بە تێکڕای 87.29%.

شازادە عەبدولکەریم ئەحمەد مستەفا لە پەروەردەی هەولێر بەشی کشتوکاڵ بە کۆنمرەی 659 بە تێکڕای 82.38%.

ساوێن عەبدوڵڵا محەممەدئەمین عەبدوڵڵا لە پەروەردەی سلێمانی بەشی گەشتوگوزار بە کۆنمرەی 638 بە تێکڕای 79.75%.

مریەم نەجات سەمین سەعید لە پەروەردەی گەرمیان بەشی چاککردنەوەی کۆمپیوتەر بە کۆنمرەی 685 بە تێکڕای 85.62%.

ناوی سێیەمەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان

لقی زانستی:

لەسەر ئاستی لقی زانستی چوار کەس بە کۆنمرەی 694 بە تێکڕای 99.14% لە پلەی سێیەم دێن کە ئەم ناوانەی خوارەوەن.

سروە ساڵح قادر حەسەن لە پەروەردەی هەولێر

سۆز سەلام ئیسماعیل حەسەن لە پەروەردەی سلێمانی

کریستیان راجی سلێمان داود لە پەروەردەی دهۆک

محەممەد ئەحمەد شەهاب محەممەدئەمین لە پەروەردەی هەولێر

لقی وێژەیی:

ئاری سالار عەبدولقادر رەسول لە پەروەردەی هەولێر بە کۆنمرەی 678 بە تێکڕای 96.86%.

لقی پیشەیی:

نازبین نەوزاد رەمەزان ساڵح لە پەروەردەی سلێمانی بەشی بازرگانی بە کۆنمرەی 596 بە تێکڕای 85.14%.

شەهەند سەڵاح قادر حەسەن لە پەروەردەی سلێمانی بەشی کشتوکاڵ بە کۆنمرەی 656 بە تێکڕای 82%.

هودا حەسەن قادر حەسەن لە پەروەردەی هەولێر بەشی گەشتوگوزار بە کۆنمرەی 623 بە تێکڕای 77.88%.

عەبدوڵڵا عومەر محەممەد ساڵح لە پەروەردەی سلێمانی بەشی پیشەسازی بە کۆنمرەی 680 بە تێکڕای 85%.