له ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا ده‌ڤه‌ری سۆران بووژاوه‌ته‌وه
K24 - هەولێر
له‌ماوه‌ی چوارساڵی ته‌مه‌نی خۆیدا كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕی 120ملیار دینار چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئه‌نجامداون، بۆ داهاتووش كار له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی زیاتری كه‌رتی گه‌شتیاری و بازرگانی و به‌دووسایدكردنی ڕیگا سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كرێت.
له‌ماوه‌ی چوارساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڤه‌ری سۆران بووژانه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
بڕیاری به‌ئیداره‌كردنی ناوچه‌كه له‌ژێرناوی "ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران" هه‌نگاوێكی گرنگی بوژانه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌بوو له‌بواری پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان و له نزیك دووساڵی ته‌مه‌نی ئه‌م ئیداره‌یه پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له‌ناوچه‌كه جێبه‌جێكروان، ڕیگاوبانیش پشكی شێری پڕۆژه‌كانی بەركەوتووە.
شوان مووسا جەلیل، بەڕێوەبەری ئەندازەی پڕۆژەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەوبارەوە رایدەگەیەنێت، لە چوار ساڵی رابردوودا لە ئیدارەی سۆران نزیکەی 120 ملیار دینار دەخەملێندرێت کە لە پڕۆژەکان خەرجکراوە، سەدا 53ی بۆ رێگاوبان و سەدا ـی23 بۆ ئاو و ئاوڕۆ و کارەباش سەدا سەدا دوازدەی بەرکەوتووە.
پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ داهاتووی ئیداره‌ی سەربەخۆی سۆران پلانی ستراتیژی و گرنگن و بریتین له بوژاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاری و بازرگانی و به‌دووسایدكردنی رێگە سه‌ره‌كییه‌كان.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دەڵێت: "پڕۆژەی ستراتیژی لە بوارەکانی گەشتیاری و بازرگانی هەن و لە رێگاوبانیش سەرقاڵی بابەتی تونێلی بەنی هەریر کۆڕەکین لەسەر فرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەت ئێستا ئێمە ئامادەکارییەکان دەکەین بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بەم پڕۆژەیە بکەین کە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ستراتیژی و گرنگە".
120 ملیاردینار له‌ماوه‌ی چوارساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پڕۆژه‌كانی ئیداره‌ی سۆران ته‌رخانكراوه و له‌سه‌ربنه‌مای ڕێژه‌ی دانیشتwوان دابه‌شی سه‌رقه‌زاكانی كردووە، قه‌زای ناوه‌ندی سۆران (% 53)، قه‌زای مێرگه‌سۆر (%22)، قه‌زای چۆمان (%14)، قه‌زای ڕواندز (%11)، خه‌لیفان و سیده‌كان كه‌تازه له‌شاره‌دێوه كراونه‌ته قه‌زا له‌چوارچێوه‌ی بووجه‌ی ته‌رخانكراوی ناوه‌ندی قه‌زای سۆران پڕۆژه‌یان بۆ ئه‌نجامدراون.