هێرشكه‌ره‌كان داعشن
K24 – هه‌ولێر:
داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له هێرشی سه‌ر كڵێسای " سانت ئیتیان" ڕاگه‌یاند" و ئاژانسی " ئه‌لئه‌عماق" ی سه‌ر به ڕێكخراوی داعش ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی قه‌شه‌كه‌یان سه‌ربڕی و هێرشیان كرده سه‌ر كڵێساكه‌ی فه‌ڕه‌نسا، داعشن.
پێشتر سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا فرانسوا ئۆلاند ڕایگه‌یاند، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كڵێسای "سانت ئیتیان" خۆیان ڕایانگه‌یاندووه كه سۆزیان بۆ ڕێكخراوی داعش هه‌یه.
ئه‌و دوو كه‌سه له‌و كاته‌ی چوونه‌ته ناو كڵێساكه‌وه دروشمه‌كانی داعشیان گوتووه‌ته‌وه و له‌ناو كڵێساكه‌دا قه‌شه‌یه‌كیان به ناوی " جاكوێس هامێڵ" ته‌مه‌ن "84" ساڵ سه‌ربڕی، دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ڕه‌نسییه‌وه هه‌ردوو هێرشكه‌ره‌كه كوژران.
قه‌شه( جاكوێس هامێڵ) ته‌مه‌ن 84 ساڵ له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر كڵێسای سانت ئیتیان سه‌ربڕدڕا