حه‌مدانییه سه‌رقاڵی به‌یه‌كگه‌یاندنی دوو دڵ بوو، له پڕ شاییه‌كه بوو به شین

K24 - هەولێر:
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی حه‌مدانییه سه‌دان چیرۆكی تراژیدیای دوای خۆی جێهێشتووه. جگه له ده‌یان كه‌سی پێگه‌یشتوو، زیاتر له 50 منداڵ له كاره‌ساته‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا، وێڕای برینداربوونی 250 كه‌سیش، تا ئێستا چاره‌نووسی زیاتر له په‌نجا كه‌سی دیكه به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه، دوای نه‌دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان له‌ناو هۆڵه‌كه، په‌نایان بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌هلی و حكوومییه‌كان برد، به‌ڵام له‌وێش هیچ سۆراخێكیان نازانن.
هۆڵه‌كه مۆڵه‌تی كاركردنی نه‌بووه و هیچ بنه‌مایه‌كی سه‌لامه‌تییشی تێدا نه‌بووه، له‌كاتێكیشدا بنمیچه‌كه‌ی له جۆره مادده‌یه‌ك دروستكرابوو، كه توانای گڕگرتنی خێرایه، به‌ڵام دیارنه‌مانی ئاسه‌واری ته‌نانه‌ت خۆڵه‌مێشی بێسه‌روشوێنان، تا ئێستاش پرسیاره وه‌ڵامنه‌دراوه‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌یه.
ئاهه‌نگی پێكهێنانی خێزانێك، لێیانبوو به شه‌وێكی خوێناوی، به له‌ده‌ستدانی ئازیزانیان ده‌یان خێزان شین و گریانی تێكه‌وت.
سه‌رقاڵی به‌یه‌ك گه‌یاندنی دوو دڵ بوون، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی مردن هه‌ڵوێستێكی دیكه ده‌بێت بۆیان.
كاره‌ساتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی حه‌مدانییه به گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 100 كه‌س و برینداربوونی 250ی دیكه و بێسه‌روشوێنبوونی زیاتر له په‌نجا كه‌س خۆی ده‌نوێنێت.
به ئاماده‌بوونی زیاتر له هه‌زار كه‌س له ئاهه‌نگه‌كه‌دا، چراكان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی یارییه ئاگرینه‌كان كوژێندرانه‌وه.. له‌ماوه‌ی ته‌نیا چه‌ند چركه‌یه‌كدا، ئاگری یارییه‌كان تابلۆكانی ساندویچ په‌نه‌ڵی بنمیچی هۆڵه‌كه ده‌ته‌نێت.. هۆڵه‌كه لێیان ده‌بێت به فڕن و كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت..
ده‌یان چیرۆكی تراژیدیا له‌پشت كاره‌ساته‌كه به‌جێماون.. بوونی زیاتر له 50 منداڵ له ریزی گیانله‌ده‌ستدراوه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه رووداوه‌كه‌ی ناخهه‌ژێنتر كردووه..
كوڕ به‌دوای دایكی‌دا ده‌گه‌ڕێت و باوكیش منداڵه‌كه‌ی بۆ نادۆزرێته‌وه، مه‌رگ هاوسه‌ره‌كانیشی لێكدابڕاندووه..
رووبه‌ری هۆڵه‌كه ئه‌وه‌نده نییه ته‌رمی بێسه‌روشوێنبووه‌كان تێیدا ون بێت، به‌ڵام هه‌رچی ده‌گه‌ڕێن له هیچ شوێنێك نیین.. نه‌خۆشخانه حكومی و ئه‌هلییه‌كانیش هیچ سۆراخێكیان نازانن.
ده‌گوترێت هۆڵه‌كه هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی تێدا نه‌بووه و مۆڵه‌تی كاركردنیش نه‌بووه.. چ جای راكێشانی كاره‌با له پاڵه‌په‌ستۆی به‌رز ته‌نیا له دووری 20 مه‌تر له هۆڵه‌كه‌وه.
خاوه‌نی هۆڵه‌كه ده‌ستگیركرا، به‌ڵام به‌دواداچوون كۆتایی نه‌هاتووه، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش ده‌كرێت، كه رێگه‌ی به دروستكردنی ئه‌و هۆڵه داوه..
دواجار كۆی چیرۆكه‌كه زانرا و سۆزی ناوخۆیی و جیهانیشی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ك پرسیار تا ئێستا ماوه‌ته‌وه، دیارنه‌مانی ئاسه‌واری ته‌نانه‌ت سووتماك و خۆڵه‌مێشی ئه‌وانه‌یه، كه له كاره‌ساته‌كه‌دا بێسه‌روشوێن بوون و له‌ناو ئاگری چیرۆكه‌كه‌دا تاواونه‌ته‌وه.