دوای رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه چه‌ندین په‌یامی سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه راگه‌یه‌ندران

K24 - هەولێر:
به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، عێراق، ناوچه‌كه و جیهان چه‌ندین په‌یامی سه‌ره‌خۆشی راگه‌یه‌ندران، كه شەوی رابردوو لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە قەزای ناوبراو، ئاگرێک کەوتەوه و بەسەدان کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، بەشێک لە بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن رەوانەی شاری هەولێر کران.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكی ماته‌مینیدا رایگه‌یاند: "بە بیستنی هەواڵی رووداوی کارەساتباری ئاگرکەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە زۆر خەمبار بووم".
پاشان سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا وێڕای ده‌ربڕینی ماته‌مه‌نی، هاوكات رایگه‌یاند "ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە".
هه‌ر له‌باره‌ی رووداوه‌كه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا وێڕای هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانییان، رایگه‌یاند، پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و قوربانييانه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له هۆڵێكى بۆنه‌كان له قه‌زاى حه‌مدانييه، گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون.
له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش، وێڕای سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان، به فه‌رمانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له عێراق راگه‌یه‌ندرا، جیا له‌وه‌ش پارێزگاری نه‌ینه‌وا حه‌وت رۆژ ماته‌مینی له‌شاره‌كه راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا رایگه‌یاند، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كه‌م.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئالینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له په‌یامێكدا هاوسۆزی بۆ گه‌لی گه‌لی عێراق راگه‌یاند، و پرسه و سه‌ره‌خۆشیشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ی كرد.
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهانی عه‌ره‌بی، له په‌یامێكدا دكتۆرئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخی ئه‌زهه‌ر سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ گه‌لی عێراق راگه‌یاند، هاوكات هیوای خواست برینداره‌كان به زووترین كات چاكببنه‌وه و بكه‌ونه ژێر ره‌حمه‌تی خودای گه‌وره.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵكی عێراق ده‌كات و رایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان له قه‌زای حه‌مدانییه، چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
ئه‌بولغه‌یت راشیگه‌یاند، سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م، هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌كه‌م.
جیا له‌وه‌ش هه‌یسه‌م بن تاریق، سوڵتانی عوممان په‌یامێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، گه‌رمترین پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه ده‌كه‌م، داواكارم له خودای گه‌وره خوالێخۆشبووان به به‌هه‌شت شاد بكات و به‌هیوام برینداران به زووترین كات چاكببنه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه‌ی حه‌مدانییه، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملن) پەیامێکی سەرەخۆشی پوتنی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: سەبارەت بەو ئاگرەی له قه‌زای حەمدانییە كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه قوربانی زۆری لێکەوتەوە، تکایە هاوخەمی دڵسۆزانەمان قبوڵ بکەن".
سەرۆکی رووسیا دەشڵێت: جێگەی داخە کە ئەم کارەساتە لە ناوەڕاستی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا روویداوە.