شاره‌وانی مووسڵ ئه‌و هۆڵانه داده‌خات كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كان نین

K24 - هەولێر:
شاره‌وانی مووسڵ بڕیاری داخستنی ئه‌و هۆڵانه‌ی دا كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كان نین و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ئاگاداركراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوونه پابه‌ند بن و له به‌رامبه‌ردا دۆسیه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگاكان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی ئه‌یلوولی 2023) شاره‌وانی مووسڵ له نووسراوێكدا رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و هۆڵانه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كه كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی نه‌بوونه و چه‌ندین جاریش ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه، داده‌خرێن و به‌پێی مادده‌ی 154 و یاسا و رێنماییه‌كانی دیكه، دۆسیه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگاكان ده‌كرێته‌وه.
شاره‌وانی مووسڵ روونیكردووه‌ته‌وه ئه‌و رێككاره هاوكاته له‌گه‌ڵ رووداوه كاره‌ساتباره‌كه‌ی حه‌مدانییه و بۆ رێگریكردنه‌وه‌یه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی هاوشێوه له ئایینده.
شاره‌وانی مووسڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه هه‌موو هۆڵ و چێشتخانه و كافتریا و گازینۆ و هۆتێل و مۆتێل و مۆڵه‌كان ده‌گرێته‌وه و ده‌بێت هه‌مووان ملكه‌چی یاسا و رێنماییه‌كانی شاره‌وانییه‌كان و به‌رگری شارستانی بن.
شه‌وی 26ـی ئه‌یلوولی 2023، له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانە بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.