سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پێویستە زانکۆکانمان ببنە ناوەندێکی رووناکبیری و زانستی بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی هوشیار و داهێنەر و نیشتمانپەروەر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە رێورەسمی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 28ـەمینی زانکۆی دهۆک کرد و لە گوتەیەکدا رایگەیاند، ئەگەر یەکتر قبوڵکردن و دادپەروەری هەبێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە یەکێک لە ناوچە پێشکەوتووەکانی جیهان.

رۆژی دووشەممە (6ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دەرچووان و مامۆستایان و کەسوکاری دەرچووانی خولی 28ـەمینی زانکۆی دهۆک کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ قۆناغی دوای زانکۆ بۆ دەرچووان خواست.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایانی زانکۆ کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆیان بۆ دەرچوونی ئەو پۆلە قوتابییە و سوپاسی دایک و باوکی دەرچووانیش کرد کە هاوکاری رۆڵەکانیان بوونە بۆ تەواوکردنی خوێندنیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو.

لەبارەی زانکۆی دهۆکەوە، سەرۆکی حکومەتی کوردستان جەختی کردەوە کە زانکۆی دهۆک لە هەلومەرجێکی سەختدا دامەزراو و بە خۆڕاگری و ماندووبوونی مامۆستایانی زانکۆکە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر بەرەو پێش دەچێت و ئەمڕۆ زانکۆی دهۆک یەکێکە لە زانکۆ هەرە باش و گرنگەکانی کوردستان و بەشێک لە دەرچووانی ئەم زانکۆیە لە شوێنی جیاوازدا بەرپرسی بەرچاون و خزمەت دەکەن.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رایگەیاند، ئەرکی سەرەکی زانکۆکان ئەوەیە، ڕۆڵێکی گرنگ و دیار و پێشەنگيان لە پێشخستن و پەرەپێدانی هەمەلایەنی وڵاتدا هەبێت و لە ڕێگەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانیان، ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز و پتەوی کۆمەڵگەیەکی هوشیار و هاوچەرخدا بگێڕن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئاستی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرژی و ئاڵۆزی و شەڕ بەردەوامن و مەترسی تەشەنەکردنی ئەو ئاڵۆزییانە هەیە و ئێمەی کورد دەزانین دەرئەنجامی شەڕ چەند وێرانکەرە و بۆیە داوا دەکەین کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان بێت و کوشتنی هاووڵاتییانی سڤیل رابگیرێت و کێشەکان بە ئاشتییانە چارەسەر بکرێن.

هەروەها گوتیشی، ئەگەر یەکتر قبوڵکردن و یەکسانی و دادپەروەری هەبێت، سەرچاوەیەکی مرۆیی زۆر لە ناوچەکە هەیە و ئەگەر بە باشی ئیدارە بکرێت، ئەوا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە یەکێک لە ناوچە پێشکەوتووەکانی جیهان.

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی روونیکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆیداوە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەینە رێککەوتن، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو هاریکارییەکمان کردووە و ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ کردووە و چاوەڕێین حکومەتی فیدراڵی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکی بەردەوامم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە و شاندی حکومەتی هەرێمیش بەردەوام سەردانی بەغدا دەکەن و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیش بە هاوکاری چاودێری دارایی هەرێم زانیاری پێویست بە لایەنی پەیوەندیدار دەدەن، بەڵام جێگەی داخە تاوەکو ئێستا وەکو پێویست مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی مووچە وەک پێویست دابین نەکراوە و چارەسەر نەکراوە.

هەروەها رایگەیاند، ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانی خۆمان بۆ دەستەبەرکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هیوادارین بەغداش پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت و کۆتایی بە فشارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بهێنێت.

هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی خۆراگری و سینەفراوانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین و دەزانین رەوشی ژیانی کارمەند و فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دژوارە و چەند مانگێکە مووچەیان دواکەوتووە، لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێت ئەوە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان روونبێت، ئەوانە هەمووی فشارن بۆ ئەوەی ئێمە واز لە مافە دەستوورییەکانی خۆمان بهێنین و ئێمە داوای یەکسانی و پێکەوەژیانمان لە ناوچەکە کردووە و تەنیا داوای مافە دەستوورییەکانی خۆمان کردووە.

لە درێژەی گوتارەکەیدا گوتیشی، ئەمڕۆ فشاری ئابووری و سیاسیی زیاتربووە و زۆر کێشەی دەستکرد رووبەڕووی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، دەبێت هەموو هاووڵاتییان بەتایبەتیش مامۆستایان و قوتابییان ئاگاداربن و کاربکرێت بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی هۆشیاری نیشتمانی تاوەکو خەڵکی ئێمە نەکەونە ژێر کاریگەری پروپاگەندەی نەیاران و بێ ئومێد نەبن.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی، "چەند ئاستەنگ بۆ ئێمە دروست بکەن و دەرگامان لێ دابخەن، ئێمە دەرگای نوێ دەکەینەوە".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا دووپاتی کردەوە، "ئومێدمان بە داهاتووی میللەتەکەمان بەهێزە و پێکەوە ئەم قۆناغەش تێدەپەڕێنین و کوردستانێکی بەهێزتر و پێشکەوتووتر بنیات دەنێین".

دەقی گوتارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:

ب ناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان
رێزداران سەرۆک و جڤات و مامۆستایێن زانکۆیا دهۆک
قوتابیێن دەرچوویی
کەسوکارێن قوتابییان
ئامادەبوویێن رێزدار

ئێڤاری باش

ئەز ئەڤرۆ یێ خوشحالم، کو ل گەل هنگو یێن رێزدار پشکداریێ د ئاهەنگا دەرچوونا هەژمارەکا دی یا قوتابیێن زانکۆیا دهۆکێ دا دکەم. پیرۆزباهیێ ل هنگو هەمییان دکەم و هیڤییا سەرکەفتن و پێشکەفتنا هنگو د قۆناخێ داهاتی یێن ژیانێ دخازم.

سوپاسی و پێزانین بۆ جڤاتا زانکۆیێ و هەمی مامۆستایێن زانکۆیێ، کو ئەرکێ خۆ ل بەردەوامیدانێ ب پرۆسەیا خواندن و پێگەهاندنا قوتابییان بجهئینایە.
دەستخۆشیێ ل دایک و باب و کەسوکارێن دەرچوویان دکەم، کو پاڵپشت و پشتەڤانێن کچ و کۆڕین خۆ بوون دا کو ڤێ قۆناغا ژیانا خوسەرکەفتیانە ب داوی بینن.

زانکۆیا دهۆکێ، ل بارودۆخەکا سەختدا هاتە دامەزراندن و ب خوراگری و ماندیبوونا مامۆستایێن هێژا یێن وێ شیایە روژ ب رۆژ بەرەڤ پێشڤە بچیت.
جهێ خۆشحالیێ یە، کو ئەڤرۆ زانکۆیا دهۆکێ، ئێکە ژ زانکۆیێن گرنگ و باشێن هەرێما کوردستانێ و هەتا نوکە ب هزاران دەرچوویێن وێ هەنە، کو پشکەک ژ وان ئەڤرۆ کادر و رێڤەبەر و بەرپرسێن بەرچاڤن و د بیاڤێن جودا جودا دا خزمەتێ دکەن.

هێژایان:

ئەڤرۆ دڤێ موناسبێدا ل جهێ خودایە کو ئاماژەیەکی ب رەوشا نوکە یا هەرێم و عێراق و دەڤەرێ بدەین. ل ئاستی ئەوروپا و رۆژهەڵاتا ناڤین ، ئەم ئەڤرۆ دبینین کو گرژی و ئالوزی و شەڕ بەردەوامن و مەترسیا تەشەنەکرنا ڤان ئالۆزییا هەی . مە زورتر ل هەمی گەلان ئەزمونا شەڕ و ئالوزییا یا هەبووی و ئەم باش دزانین کو ئەنجامێن وێ چەند وێرانکەرن. داخواز دکەین کو ئەڤ شەڕ و ئاڵوزییە بێنە کۆنترۆلکرن وکوشتارا خەلکێ سڤیل بێتە راگرتن و هەمی کێشە و ئاڵوزی ب رێکێن ئاشتیانە بێنە چارەسەر کرن.
ئەگەر ئێکدی قەبول کردن و یەکسانی دادپەروەری هەبیت . سەرمایە و سامانێن سروشتی ومرۆڤی ل ڤێ دەڤەرێ هند زورن کو ئەگەر باش بێتە ئیدارەدان ، دێ روژهەلاتا ناڤین بیتە ئێک ژ پێشکەفتیترین دەڤەرێن جیهانێ.
ل ئاستێ پەیوەندیێن هەرێم و بەغدایێش ، مە هەمی هەولێن خو دانە کو مافێن دەستوری یێن خەلکێ هەرێمێ بپارێزین ودگەل حکومەتا فیدرال بگەهینە چارەسەریێ ، بو ڤێ مەبەستێ ژ ئالیێ حکومەتا هەرێمێڤە مە هەمی هاوکارییەک یا کری و مە ئەرکێن خو یێن جێبەجێ کری ، لەوما ئەم چاڤەرێێنە کو ژ لایێ حکومەتا فیدرالڤە مافێن هەرێمێ بێنە دەستەبەرکرن. من پەیوەندییەکا بەردەوام دگەل هێژا سوودانی سەرۆک وەزیرانێ حکومەتا فیدرال هەی و شاندێن هەرێمێش بەردەوام سەردنا بەغدا یا کری و دیوانا چاڤدێرییا دارایی یا فیدرالیش ب هەڤکارییا دیوانا چاڤدێرییا دارایی یا هەرێمێ روونکرنێن پێویست یێن دایە لایەنێن پەیوەندیدار ، لێ جهێ داخێیە هێشتا وەک پێتڤی مافێن خەلکێ هەرێمێ و ب تایبەت بابەتێ مووچە یێن خەلکێ مە نەهاتنە دان. ئەم دێ بەردەوام بین ل هەولێن خو بو دەستەبەرکرنا هەمی مافێن دەستووری یێن خەلکێ هەرێمێ و هیڤیدارین بەغداش پابەندێ بەلێنێت خو بیت و کوتایی ب فشاران ل سەر هەرێمێ بینیت.
ئەم سوپاسیا خوراگری و بێنفرەهییا خەلکێ هەرێما کوردستانێ دکەین. دزانین رەوشا ژیانا کارمەندێن مە یا دژوار بی و چەند هەیڤەکا مووچە یێن وان هاتنە پاشخستن ، لێ دبیت بو هەمی هەڤوەلاتی یێن مە روون بیت کە ئەڤە هەمی فشارن ل سەر هەرێما کوردستانێ دا واز ل مافێن خو یێن دەستووری بینین.
ئەم داخوازیا یەکسانیێ و پێکڤەژیانێ ل دەڤەرێ دکەین و مە بەس داوایا مافێن خوە یێن دەستووری یێن کری. لێ ئەڤرۆ فشارێن ئابووری و سیاسی یێن زێدە دبن و گەلەک ئاریشە یێن دەسکرد یێن ڕووبڕوویێ خەلکێ هەرێمێ دکەن. لەوما دبیت هەمی هاوولاتی یێن مە ب تایبەت ماموسا و قوتابی یێن هێژا ئاگادار بن و کار بهێتە کرن بو بەهێزکرنا هوشیارییا نیشتمانی، داکو خەلکێ مە نەکەڤیتە داڤا پروپاگەندێن نەیارا و بێ هێڤی نەبن. چەند ئاستەنگا بو مە دروست بکەن و دەرگەها لمە بگرن ، ئەم دێ دەرگەهێت نو ڤەکەین.
ئومێدا مە ب پاشەروژا گەلێ مە یا ب هێزە و دێ هەمی هەولێن خو دەین کو پێکڤە ڤێ قۆناغێ ژی دەرباس بکەین و کوردستانەکا ب هێزتر و پێشکەفتیتر بنیات بنێین.

ڕێزداران:

ئارمانجا زانکۆیێ، بەس دروستکرن و بەرهەمئینانا قوتابیێن ده‌رچوویی یێن خودان باوەڕنامە بیت، چونکی ئەڤ چەندە بتنێ پشکەکە ژ ئەرکێن زانکۆیێ، ئەرکێ سەرەکی یێ زانکۆیێ ئەوە، کو رۆلەکێ گرنگ و دیار و پیشەنگ د پێشئێخستن هەموولایەنی یا وەڵاتی دا هەبیت و ب رێکا ڤەوژارتن و ڤەکۆلینێن خۆ، رۆلەکێ بنەرەتی ل ئاڤاکرنا ژێرخانەکا ب هێز و موکوم بۆ جڤاکەکێ هشیار و هەڤچەرخ بگێڕن.

پێدڤییە زانکۆیێن مە ببنە ناڤەندەکا رۆناکبیری و زانستی بۆ پێگەهاندنا نڤشەکێ هشیار و داهێنەر و نیشتمانپەروەر، کو ببیتە دەینەمۆیا گوهۆڕینا بنەرەت د هەموو بیاڤان دا.

ئەڤرۆ هەرێما کوردستانێ یا د قۆناخا گەشەپێدان و ئاڤاکرنا ژێرخانەکا ب هێز یا ئابووری دا و پێدڤی ب هەڤکاری وهاریکارییا زانکۆیێن مە هەیە، داکو کەسێن زانا و پسپۆر و شەهرەزا بۆ مە پەروەردە بکەن د بیاڤێن زانستی یێن جودا جودا دا و پشکدارییەکا راست د پرۆسەیا چاکسازی و ئاڤاکرنەڤا کوردستانی دا بکەن. ژ ڤی لایەنی، حکومەتا هەرێما کوردستانێ داخازی ل دەرچوویان و گەنجێن مە یێن داهێنەر دکەت، کو ب پلان و پرۆژە و بیرۆکەیێن خۆ یێن داهێنەر، د هەڤکار و هاریکارێن حکومەتێ بن پێخەمەت گەشەدان و پێشڤەبرنەکا پتر ل هەرێما کوردستانێ.

هەر وەکوو هنگ دزانن، ئەڤرۆ جیهان یا د پێشکەفتنەکا گەلەک ب لەز دا، ب تایبەتی ل بیاڤێ تەکنەلۆجیایێ دا. ئەڤرۆ ئەم یێن ل سەردەمێ ژیرییا دەستکرد دا (AI) دژین، سەردەمێ زانست و زیرەکی و هشیاری و داهێنانێ یە. لەوڕا پێدڤییە ئەم د ئاستێ ئەڤێ پێشکەفتنا مەزن دا بین و خۆ بۆ بەرهەڤ و ئامادە بکەین.
د هەمان دەم دا، ئەڤرۆ جیهان یا روی ب روی دەهان ئاڵنگاری و ئاریشەیێن مەزن بووی، بۆ نموونە گوهۆڕینا سەقای و کێمئاڤیێ و سنوورداییا ژێده‌رێن ئاڤێ و کاریگەییا نەرێنییان ل سەر ژیانا مرۆڤی، کو ل گۆری بۆچوون و شرۆڤەیێن شەهرەزایان، مخابن دەڤەرا مە، دێ بیتە ئێک ژ وان دەڤەران، کو ب رەنگەکێ زۆر چڕ و بەرفرەهـ، دکەڤیتە ژێر کاریگەرییا ئەڤان گوهۆڕینان و دێ کاریگەریێن خراپ ل سەر ژیانا مە هەموویان هەبن. لەوڕا دڤێت هەر نوکە، ئەم خۆ بۆ روی ب روی بوونا ئەوان کاریگەرییان بەرهەڤ بکەین و چارەسەرییان بۆ ببینین. ل ڤی لایەنی، ئەم چاڤەڕێی وێ چەندێ نە، کو زانکۆیێن مە وه‌کو ناڤەندێن زانستی و مەعریفی وهەر وەسا هوین وەکو گەنجێن تێگەهشتی و داهێنەر، رۆلەکێ بەرچاڤ و کاریگەر د چارەسەرکرنا وان ئاریشە و قەیرانان دا بگێڕن.

قوتابی یێن هێژا:

دزانین پشتی ڤێ قوناغێ خەما وە یا سەرەکی ئەوە کو کارەکێ بکەن . سەرباری هەمی فشار وقەیرانان ، مە هەول دایە دگەل کەرتێ تایبەت ب وەبەرهێنان د بیاڤێن جودادا دەرفەتێن کاری زێدە بکەین داکو گەنجێن مە شیانێن خو بێخنە خزمەتا ولاتێ خودا . سەرباری ڤان هەمی فشارێن دارایی و سیاسی ، ئەم یێ هەول ددەین سیستەمێ دارایی یێ هەرێمێ ب ئاوایەکێ بگۆڕین کو بانک ڕولەکێ باشتر ببینن و پاڵپشت بن بو خزمەتگوزارێین بانکی و ب تایبەت پاڵپشتی یا پروژێن بچووک و مامناوەند بێنە دروستکرن هەروەک مە بەری نها مە پروژێ ( گەشانەوە) ڕاگەهاند داکو پالپشتیا دروستکرنا دەرفەتێن کارێ زێدەتر بۆ پرۆژێن بچووک ومامناوەند بێتە کرن.

دێ پالپشتیا هزرێن نوی و پروژێن نوی هێتە کرن. هەروەها مە سەدان پلان یێن هەی بو پێشخستنا کەرتێن کشتوکالی و گەشتیاری و پیشەسازی کو هەمی دێ دەرفەتێن نوی یێن کاری بو گەنج و هاوولاتی یێن مە چێ کەن. ئەڤە هەمی ژی دێ ب خۆراگرییا و پالپشتی گەلێ مە ل حکومەتا وان ب خو هێتە کرن.

ل دویماهیێ، جارەکا دی، پیرۆزباهیێ ل هنگو دکەم و هیڤیدارم ل پاشەرۆژی دا ببنە کەسێن زانا و دانا و داهێنەر و خزمەتا گەل و نیشتمانێ خۆ بکەن و نموونەیا مرۆڤێن وەڵاتپارێز و راستگۆ و داهێنەر بن ب رەنگەکی، کو دایک و بابێن هنگو و ئەم هەموو شانازیی ب هنگو بکەین.

هەر شاد و سەرکەفتی وبەختەوەر بن و کوردستان ژی هەر یا ئاڤەدان بیت.