قوباد تاڵه‌بانی: پارتی و یه‌كێتی چه‌ندین پرسی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌یه

K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له رابردوودا كه مام جه‌لال له عێراق سه‌رۆككۆمار بوو و سه‌رۆك بارزانیش له هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێم بوو، هاوسه‌نگییه‌كی جددی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بوو، ده‌شڵێت پارتی و یه‌كێتی چه‌ندین پرسی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆڕبه‌ندێكی له‌م شێوه‌یه له‌و كات و ساته و له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و ململانێ و هه‌ڵكشانی ئاڵۆزییه‌كان، مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه و بایه‌خێكی گه‌وره‌تر به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات به‌تایبه‌ت بۆ له‌خۆگرتنی ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كان، كه ئه‌مه ئه‌ركێكی قورسه و زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان گرتوویه‌تییه له ئه‌ستۆی گرتووه.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، حكومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌و كات پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانی ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، كه كورد و هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به‌یه‌كه‌وه بن و یه‌كگرتوو بن و له‌ناو ژینگه‌ی سیاسی عێراقدا كاریگه‌رییان هه‌بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كورد له‌وێ یه‌كگرتوو و به‌هێز نه‌بێت، كه‌سانێك له‌ناو حكومه‌ت و ژینگه‌ی سیاسی عێراق له بیانوودان بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له هه‌رێمی كوردستان پێویست به‌وه ده‌كات میكانیزمێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كه به ناكۆكییه‌كانه‌وه بژین و بتوانرێت ئیداره‌ی ئه‌و ناكۆكییانه بدرێت، به‌ڵام پێویستیشه له‌سه‌ر پرسه گشتی و چاره‌نووسسازه‌كان یه‌كگرتوو و یه‌كبۆچوون بن.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باسی له‌وه كرد، ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان دوو پارتی سیاسی به‌رده‌وام بن، كه ده‌شكرێت له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوانیاندا ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست نه‌هێنن، به‌ڵام به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كان گرنگه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا له ئێستادا كه‌شه‌كه له‌بار نییه بۆ رێككه‌وتنێكی ستراتیژی له‌نێوان پارتی یه‌كێتی، به‌ڵكو ده‌كرێت لێكتێگه‌شتنێك له‌نێوانیاندا هه‌بێت سه‌باره‌ت به ئیداره‌دانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و شێوازی به‌ڕێوه‌بردن. گوتیشی، هه‌ردوو حزب ده‌كرێت له‌سه‌ر چه‌ندین پرس ناكۆك بن، به‌ڵام چه‌ندین پرسیش هه‌یه كه ده‌كرێت هاوبه‌شن.
قوباد تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له رابردوودا كه مام جه‌لال له عێراق سه‌رۆككۆمار بوو و سه‌رۆك بارزانیش له هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێم بوو، هاوسه‌نگییه‌كی جددی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار پارتی باری یه‌كێتی هه‌ڵده‌گرت و هه‌ندێك جاری دیكه‌ش یه‌كێتی باری پارتی هه‌ڵده‌گرت.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه كورد له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رده‌كه‌وێت.