له‌به‌رامبه‌ر پێدانی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه به جۆنسن، قایمقامی هه‌ڵه‌بجه سوپاسی مه‌سرور بارزانی ده‌كات
K24 – هەولێر:
لە پەراوێزی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای تەواوبوونی پانێلەکەی بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دوو سندووق هەناری هه‌ڵه‌بجه و هەنگوینی کوردستانی پێشکەش کرد، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قایمقامی هه‌ڵه‌بجه سوپاسی مه‌سرور بارزانی ده‌كات.
نوخشه ناسیح قایمقامی هه‌ڵه‌بجه، له‌میانه‌ی به‌شداریان له كۆڕبه‌ندی مێپس، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، حوكمڕانی دروست و ئاقڵ ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌ت بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كولتوور و به‌رهه‌می ناوخۆی وڵات پیشانی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه بدات.
نوخشه ناسیح راشیگه‌یاند، یه‌كێك له خاڵه جوانه‌كانی كۆڕبه‌ندی مێپس ئه‌وه‌بوو كه باسی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه كرا و دوو سندووقی له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دیاری درایه جۆنسن، بۆیه سوپاس و ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌م.
قایمقامی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌ره به بازاڕه‌كانی ناوخۆی جووتیاران بدات و هه‌وڵ بدات ساڵانه به‌رهه‌میان زیادبكات.
ئه‌مڕۆ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا پانێلێکی تایبەتی لە چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە شاری دهۆک پێشكه‌شكرد.
بەڕێوەبەری پانێلەکە بە بۆریس جۆنسنی راگەیاند، پێش ئەوەی پانێلەکە تەواوبکەم، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دیارییەکی تایبەتی بۆی هەیە کە هەنار و هەنگوینی کوردستانە و ئەویش بە خۆشحاڵییەوە بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوت کەی هەنارەکانم پێدەدەیت.
دواتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتە سەر سەکۆی کۆڕبەندەکە و لە گوتەیەکی کورت‌دا، دووبارە بەخێرهاتنی بۆریس جۆنسنی کرد و ستایشی کرد بۆ ئەو پانێلەی پێشکەشی کرد و رایگەیاند، "زۆر چێژمان لێبینی".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە بۆریس جۆنسنی راگەیاند، سندووقێک لە هەناری کوردستان و هەنگوینی خۆمانت بە دیاری پێدەدەم و گوتی "ئەمانە باشترین دیاریین کە پێتی دەبەخشین، بەخێربێی".
لەلایەن خۆیەوە جۆنس، هەروەک چۆن لە پانێلەکەی باسی لە هەناری هەڵەبجە کرد ئاواش لە کاتی وەرگرتنی دیارییەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، پێشتریش بیستوومە کە کوردستان خاوەنی باشترین هەنگوینە و زۆر ئەم خواردنەم بەلاوە خۆشە.