ئیحسان شه‌مه‌ری: هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی پرسه ئه‌منییه‌كانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزری سیاسی له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی پرسی ئه‌منییه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، ده‌شڵێت سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌منی نموونه‌یه‌كی باڵا و پێشكه‌وتووی پێشكه‌ش كردووه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 21ـی تشرینی دووه‌می 2023) ئیحسان شه‌مه‌ری، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزری سیاسی له عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی پرسی ئه‌منییه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، ته‌نانه‌ت نیشاندانی توانای هێزی به‌رگری پێشمه‌رگه له جه‌نگی دژ به داعش، نموونه‌یه‌كی زیندوو و جوانی ئه‌و هاوبه‌شییه ئه‌منییه‌یه و سه‌لمێنه‌ریه‌تی.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزری سیاسی له عێراق به پێویستی زانی ئه‌و هاوبه‌شییه گرنگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌تایبه‌ت كه ده‌رخه‌ری سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ته‌كانه له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ دۆسیه ئه‌منییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌تییه‌به‌ر و په‌یڕه‌وی لێ كردووه و به‌رده‌وامیشه.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزری سیاسی له عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه پێشتر سه‌رۆك بارزانی و له ئێستاشدا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌وه‌ته‌ی بوونی به سه‌رۆكی حكومه‌ت، پێیان وایه و وایان نیشانداوه كه هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی پرسی ئه‌منی بن له عێراق. گوتیشی، به‌گشتی په‌یڕه‌ویكردنی ئه‌م سیاسه‌ته به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕیوه.
ئیحسان شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌منی نموونه‌یه‌كی باڵا و پێشكه‌وتووی پێشكه‌ش كردووه له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ پرسه ئه‌منییه‌كان. روونیشیكرده‌وه، سروشتی ئه‌و رووداوانه‌ی به‌م دواییانه روویان دا، هه‌رێمی كوردستان بۆ عێراقی دووپات كرده‌وه كه پشتوانی سه‌قامگیری ئاسایشی عێراقه.
شه‌مه‌ری له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌ش كرد، ئیراده‌یه‌كی سیاسی له عێراق هه‌یه و رێگری له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات. روونیشیكرده‌وه ئه‌و ئیراده سیاسییانه عێراقین، به‌ڵام له‌لایه‌ن وڵاتانی هه‌رێمییه‌وه ئاراسته ده‌كرێن.