گازپڕۆم له 3 مانگدا 27 ملیار دۆلاری قازانجی كردووه
K24 - ھەولێر
به‌كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می گازی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا، به‌رهه‌م و قازانجی فرۆشی گازی كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی به‌شێوه‌یه‌ك زیادیكردووه كه له‌سه‌روی پێشبینی خودی كۆمپانیاكه‌شه‌وه بووه.
كۆمپانیای گاز پڕۆمی روسی بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، 165تا 170ملیار مه‌تری سێجا گازی سروشتی ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كات له كاتێكدا ساڵی رابردوو 159 ملیار مه‌تر گازی هه‌نارده كردبوو.
كۆمپانیاكه رایگه‌یاندوه، قازانجه‌كانی به ئاستی 5% هه‌ڵكشاون و له چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ی 27 ملیار دۆلار قازانجی كردووه.