ئاگرین عه‌بدوڵڵا: پڕۆژه‌ی رێگا و پردی تووه‌قوت به مۆدێرنترین شێوه دروست ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێكردن ئاماژه به‌وه ده‌كات، پڕۆژه‌ی رێگا و پردی تووه‌قوت له ماوه‌ی 720 رۆژدا ته‌واو ده‌بێت. ده‌شڵێت به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن دروست ده‌كرێت و توانای به‌رگه‌گرتنی بۆ ماوه‌ی 25 ساڵی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 22ـی شوباتی 2024) ئاگرین عه‌بدوڵڵا، بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆیه‌مدا داواكارییه‌كی زۆر بۆ بواری رێگه‌وبان له هه‌ڵه‌بجه هه‌بوو. گوتیشی، داواكارییه‌كان خۆی له دوو پڕۆژه‌ی گه‌وره‌دا ده‌بینییه‌وه ئه‌وانیش، دروستكردنی پردی تووه‌قوت و رێگه‌ی به‌سته‌وه‌ره‌ی هه‌ڵه‌بجه - تووه‌قوت و قڵیجه و پردی ته‌نگی سه‌ید محه‌ممه‌د بوو بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به ناوچه‌ی تاوگۆزی.
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێكردن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ماوه‌یه‌كی زۆره پڕۆژه‌ی پردی تووه‌قوت دیزانه‌كه‌ی ته‌واو كراوه و ئاراسته‌ی كۆمپانیای سه‌رپه‌رشتیار كراوه، به‌ڵام هه‌ندێك بارودۆخ دروست بوو و مه‌به‌ستیش بوو به‌ردی بناغه‌یه‌كی شایسته‌ی بۆ دابنرێت، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیران و شاندی یاوه‌ری له‌و ئه‌ركه‌دا به‌شدارییان كرد.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ردوو پڕۆژه‌كه به یه‌ك پاكێج ده‌كرێت و گوژمه‌كه‌ی بریتییه له 32 ملیار و 770 ملیۆن دیناره. روونیشیكرده‌وه، پڕۆژه 27 كیلۆمه‌تر رێگایه، كه پاره‌ی رێگاكه له پرده‌كه زیاتره، به‌شێوه‌یه‌ك پاره‌ی رێگاكه 19 ملیاره و پاره‌ی پرده‌كه‌ش 9 ملیار و هه‌ندێكه. گوتیشی، پڕۆژه‌كه ده‌بێت له ماوه‌ی 720 رۆژدا ته‌واو ببێت.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك دروست ده‌كرێت كه سێ چین قیڕ له‌خۆ ده‌گرێت و لانیكه‌م ده‌بێت ته‌مه‌نی 25 ساڵ بێت.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، پرده‌كه دیزاینێكی مۆدێرنی بۆ دانراوه و به‌شێوه‌یه‌كی نوێ دروست ده‌كرێت. روونیشیكرده‌وه، پرده‌كه 360 مه‌تره و هه‌شت سپانه و كه شه‌شیان 48 مه‌ترین و دوانیشی 36 مه‌ترین.
جه‌ختیشكیرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك دروست ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان سه‌رڕێژ بێت، ئه‌م پرده پارێزراو ده‌بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگەی هەڵەبجە کرد و دوای بەسەرکردنەوەی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە و دانانی تاجە گوڵینە، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناخەی ڕێگەی هەڵەبجە - تووەقوت - قلیجە و پردی تووەقوتی دانا.
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێورەسمەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانیش ئامادەی بوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە "خەڵکی ئەم دەڤەرە، قوربانییەکی زۆریان داوە و ئازارێکی زۆریان چەشتووە. هەڵەبجە ئەمڕۆ بووەتە سیما و سیمبولی قوربانیدان و نەهامەتییەکانی خەڵکی کوردستان؛ بەڵام جێی داخە، کە هەڵەبجە وەکو پێویست خزمەتی نەکراوە و لەم ڕووەوە پێویستە بەرپرسانی ئەم دەڤەرە و هەموومان، خۆمان بە قەرزاری خەڵکی هەڵەبجە و کەسوکاری گشت شەهید و ئەنفالکراوانی کوردستان بزانین".