دیمستورا داوای ئاگربه‌ستی كاتی ده‌كات و رووسیاش ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕێت
K24 - هه‌ولێر:
ستافان دیمستورا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، رایگه‌یاند، ماوه‌ی مانگێكه هیچ كاروانێكی هاوكاری مرۆیی نه‌گه‌یشتووه ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانی سووریا و هه‌وڵه‌كانی خۆیشی بۆ ئه‌م بواره، راگرت.
دیمستورا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016 رایگه‌یاند، راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی كاتی بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر، كارنامه‌ی ئه‌وڕۆی ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت، كه كار بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و ئاگر به‌سته ده‌كه‌ن.
دیمستورا گوتی: "ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر له حه‌له‌ب، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك، هه‌وڵێكی زۆری ده‌وێت، نه‌ك ته‌نها له هه‌ردووك هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، به‌ڵكو پابه‌ندبوونی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌شی ده‌وێت، كه له‌سه‌ر زه‌مین شه‌ڕ ده‌كه‌ن".
ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكسی رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی سووری رایگه‌یاند، له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا و رووسیا له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، به ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ئاسایشی رۆژئاوا و سوپای رژێمی ئه‌سه‌د، له حه‌سه‌كه زیاتر له 15 هاووڵاتی سڤیل برینداربوونه و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نه‌خۆشخانه‌ی شابۆی حه‌سه‌كه رایگه‌یاند، 3 له‌وانه برینه‌كانییان سه‌خته و گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی.