برای عومران به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر
برای عمران، ئه‌و منداڵه‌ی كه جیهانی به‌خۆوه سه‌رقاڵكرد، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، پاش ئه‌وه‌ی كه به برینداری له‌ژێر دیواره رووخا‌و و پاشماوه‌كانی هێرشی هه‌وایی له شاری حه‌له‌ب ده‌رهێنرا.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند عه‌لی ده‌قنیشی 10 ساڵه برای عومرانی پێنج ساڵه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا، كه خانووه‌كه‌یان ببووه ئامانجی هێرشی هه‌وایی.
دكتۆره‌كانی نه‌خۆشخانه له حه‌له‌ب رایانگه‌یاند برای عومران به‌هۆی خوێن به‌ربوونی ناوخۆیی و شكانی ئه‌ندامانی له‌شی گیانی له‌ده‌ستدا.
وێنه‌ی عومران به ده‌موچاوی خوێناوی له‌سه‌ر كورسی ئه‌مبوڵانس بووه سیمبوڵی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانی سوریا، هه‌ر پاش ئه‌وه‌ی كه له‌ژێر پاشماوه رووخاوه‌كانی خانووه‌كه‌یان ده‌رهێنرابوو. ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجی رای گشتی جیهانی به لای خۆی راكێشا، شێوازی سه‌یركردنی ئه‌و منداڵه‌یه كه له ده‌موچاوییه‌وه دیاره بۆ خۆیشی نازانێت چی روویداوه.
له ماوه‌ی ئه‌م مانگه 448 كه‌س به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی روسیا و سوریا له شاری حه‌له‌ب كوژراون، كه شاره‌كه له نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن دابه‌شكراوه.