كێ وێنه‌ی عومران منداڵی پێنج ساڵه‌ی سوری بڵاو كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌و كه‌سه‌ی كه وێنه‌ی جه‌رگبڕی منداڵێكی سوری له شاری حه‌له‌ب بڵاو كرده‌وه و دونیای هه‌ژاند، هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه پێشتر وێنه‌ی سه‌ر بڕینی منداڵێكی فه‌ڵه‌ستینی به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د له حه‌له‌ب گرتبوو.
وێنه‌ی عومران كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ منداڵی تر كه له ژێر دیواره رووخاوه‌كان و پاشماوه‌كانی بۆردومان ده‌رهێنرا و له‌سه‌ر كورسیه‌كی ئه‌مبوڵانس دانرا، ته‌واوی دونیا به خۆوه سه‌رقاڵ كرد و بووه سیموڵی ترس و وه‌حشتی شه‌ڕی سوریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند عه‌مران رووی راسته‌قینه‌ی شه‌ڕی سوریایه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی جمهورییه‌تی توركیا، مه‌حموود ریسلان به تۆماركردنی ئه‌و وێنه‌یه و هه‌روه‌ها وێنه‌ی سه‌ڕبڕینی منداڵێك له لایه‌ن جیهادییه‌كانه‌وه، ئه‌مریكای به مافدار زانی كه منداڵان رووی راسته‌قینه‌ی شه‌ڕی سوریان.
گرووپی نوره‌دین زه‌نگی له شاری حه‌له‌ب به تۆمه‌تی شه‌ڕكردن بۆ رژێم سه‌ری منداڵێكی 12 ساڵه‌ی فه‌ڵه‌ستینی بڕیبوو، كه ئه‌م گرووپه له لایه‌ن توركیاوه پشتگیری ده‌كرێت.
وێنه‌كانی پاش نزیكه‌ی 10 رۆژی له هه‌ژماری ریسلان له فه‌یسبووك بڵاو كرابووه‌وه.