پەرلەمانی عێراق یاسای لێبوردنی گشتی پەسندکرد

پڕۆسەی سەندنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری عێراق دەستیپێكرد

K24 - ھەولێر

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی پەسندکرا.

لەمبارەیەوە، سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمان، پیرۆزبایی خەڵکی عێراق کرد، بەبۆنەی پەسندکردنی پرۆژە یاساکە.

هاوکات، بەهۆی دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، دەمەقاڵێ لە نێوان سەرۆکی ئەنجوومەن و عەواد عەوادی پەرلەمانتاری کوتلەی ئەحڕاڕ دروستبووە.

كەمێك پێش ئێستاش ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆسەی سەندنەوەی متمانە لە خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عێراق دەستپێكرد، ھەروەك بڕیارە لەم دانیشتنەی پەرلەمان لێكۆڵینەوە لەگەڵ ھۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بكات، كەمێك لەمەوبەر زێباری گەیشتە پەرلەمانی عێراق.