ریفرانده‌م پرسێکی هەڵپەسێردراو
ماوەیەکە رۆژانە گوێ بیستی ووشەی " ریفرانده م " و راپرسی دەبین، سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان. ئەوەش لە کاتێکدا کە هیچ ئەجێندایەک دەست نیشان نەکراوە بۆ ئەنجامدانی ئەو ریفراندومە . لێرە ئەوەی راستەوخۆ بە مێشکی پیاودا دێت ئەوەیە گەلۆ، کێ لە کوردستان دژ بە سەربەخۆیە ؟ کێ رێگرە لەوەی ئەو راپرسیە ئەنجام بدرێ؟ ئەگەر کات لە دەستدان و مەشغولکردنی ڕاى گشتى نەبێ، ئەبێ چی بێت. لە کاتێکدا خەلکی کوردستان بە دەست کێشەی بێ موچەیی و، بێ‌کاری گەنجان و بێ کارەبا هتد دەناڵێنێ. یان ئەمەش بە دەردی کونگرەی نەتەوەیی کورد دەچی، کە بۆ ماوەی چەندین مانگ باسی لێوە کراو، دواتر ئەنجام نەدرا. لە یادمانە کە لە تەمموزی٢٠١٣ لەشاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز مەسعوود بارزانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی بەرێوەچوو، بۆ یەکەمجار لە مێژووی پر کارەساتی گەلی کورد (39) حیزبی سیاسی کورد کە نوێنەرایەتیی توێژەکانی گەلی کوردیان لە ھەر چوار پارچەی کوردستان دەکرد، کۆبوونەوە، وەک دەستپێکێک بۆ قۆناغێکی تازە لە مێژووی گەلی کورد بەلام بەداخەوە هیچ بە هیچ نەکرا. هۆکاری سەرەکی ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ دەست تێوەردانی ولاتانی دەورووبەر ، بوونی پەیوەندی حزبە کانی هەر چوار پارچەی کوردستان لەگەل ئەم وولات و ئەو ولاتە لەسەر حسابی خودی مافی گەلی کوردستان.
ئاشکرا بوو کە تا بەرمیلە نەوتێک بە 100 دولار بوو، بودجە لە حکومەتی ناوەندی ئەهات هیچ پارتێکی سیاسی کورد نە راپرسی لە یاد بوو نە مافی چارەخۆنوسین .
ئێمەی کورد بە قەد کۆسۆڤارییەکانیش نەبووین، کە له(17)ی مانگی شوباتی(2008) ، له‌سه‌ر زاری(هاشم تاچی)ی سه‌رۆکی وەزیرانی ئەو کاتەو سەرۆک کۆماری ئێستای کۆسۆڤۆ ،لە به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئە وڵاتە سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆی راگه‌یاندن و کۆسۆڤۆ بوو به ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ به‌بێ خواستی سربه‌کان.وه‌ک ئاشکرایه(69)ده وڵه ت له نێویان وولاته یه کگرتووه کانی ئه مه ریکاش دانی به سه ربه خۆیی کۆسۆڤۆ دانا،ئه‌مه جگه له(22) ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپا. کەچی سربستان و روسیا بەردەوامن لە قەبوڵ نەکردنی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە، ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆسۆڤۆ داوای کردووە ببێتە ئەندام لە یەکیەتی ئەوروپا.
کۆسۆڤۆ هه رچه نده له رووی جوگرافیه وه بچوکترین ده‌وڵه ته له چاو ده وڵه ته کانی ده وروبه ری،به ڵام به دوا ده وله تی ئه‌وروپی سه ربه خۆ داده نرێت.گه ر بێت و به راوردێک بکه ین له نێوان دۆزی کۆسۆڤۆ و دۆزی کورد،ئه وه له رووی مێژوویه وه ده بینین مێژووی کوردستان زۆر درێژتره له مێژووی کۆسۆڤۆ،به‌تایبه‌تی له‌رووی ئه‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه و ده‌ربه‌ده‌رییه‌ی ،که میلله‌تی کورد بینیویه‌تی و به ده‌ستیه‌وه ناڵاندویه‌تی، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا له زۆر رووه‌وه‌ش له‌یه‌ک ده‌چن ،جونکه چ ئه‌وان و چ ئێمەی کورد له‌رابردوودا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌کان دابووین،بۆیه ئه‌و ئازاره‌ی ئه‌وان بینیویانه هه‌مان ئازاری ئێمه‌ی کورد بووه کە چەشتومانە،جگه له‌مه با بگه‌رێینه‌وه بۆ ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان چۆن کورد هه‌ڵاتن و ده‌ربه‌ده‌ری و په‌نابه‌ری له کۆره‌وه‌که به‌خۆیه‌وه بینی ،کۆسۆڤیهکانیش به‌هه‌مان شێوه له ده‌ست سربه‌کان ده‌ربه‌ده‌ری و ئازارێکی زۆریان بینی و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا قوربانیه‌کی زۆریان دا.کاتێک ئێمه‌ی کورد له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان دیمه‌نی هه‌ڵاتنی کۆسۆڤاریهکانمان ده‌بینی، دیمه‌نی هه‌ڵاتی خۆمانمان وه‌بیر ده‌هاته‌وه.ئه‌مانه هه‌مووی خاڵی هاوبه‌شن له نێوانماندا،به‌لام ئه‌و خاڵه‌ی که ئێستا لێکمان جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان توانیان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان وه‌ده‌ست بێنن و ببنه ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ، بەڵام ئیمە هەر خەریکی قسەی زلین و هیچی تر نا . سەرانی کورد بە تایبەتی لە باشوری کوردستان ئەگەر چاوەروانی ئەوە بن وڵاتانی ( تورکیا،ئیران ،عیراق و سوریا ) گلوپی سەوزمان بۆ داگیرسێنن ، ئەوە بە هەڵەدا دەچن ، چونکە ئەردۆگانێک کە هەموو توانای خستوتە کار بۆ ئەوەی نەهێڵێت کوردەکانی رۆژئاوا کیانێکی سیاسی بۆ خۆیان دروست بکەن وخەریکی بێدەنگ کردنی 20 ملیۆن کوردە لە تورکیا. ئەوا بە خەونیش دان بە سەربەخۆیی کوردستاندا نانێت، نەک تەنها ئەمە ،بەڵکو بە هیچ شێوەیەک رێگە نادا کوردەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان یەکریز و یەک دەنگ بن.