خوێنی لاوانی چوارپارچه‌ی كوردستان له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگری تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بێت

kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

لە جەنگی دژی چەكدارانی داعش پارت و لایەنە سیاسیەكان لە ھەر چوار پارچەی كوردستان بەشداربوون و چەندین شەھید و برینداریشیان هه‌بووە.

لە ئۆپراسیۆنه‌كەی ئەمجارەی ھێزی پێشمەرگە لە نزیك مووسڵ و ناو گوندی فازڵیيە, كۆمەڵێك پێشمەرگەی پارتی ئازای كوردستان دەكەونە بۆسه‌ی چەكداران و پێشمەرگەیەكی ئەم حزبە رۆژھەڵاتیيە شەھید كرا.

ئەمرۆ بە ئامادەبوونی حزب و لایەنە سیاسيیەكانی باشوور و چەند بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە رێورەسمێك بە خاك سپێردرا.