ئینفۆگرافیك.. ئاماری زیانەكانی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی توركیا

ھەپەگە: لەماوەی ساڵێكدا نزیكەی 3 ھەزار سەرباز و پۆلیسی تورك كوژراون
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوای پەكخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا شەڕ و پێكدادان لە نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و ھێزەكانی توركیا دەستیپێكردەوە، بە گوێرەی ئاماری ھێزەكانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) لە 22/7/2015 تاكو 22 تەمموزی ئەمساڵ واتا لەماوەی یەك ساڵدا 2 ھەزار و 982 سەرباز و پۆلیس و 36 ئەفسەری پلە بەرزی تورك كوژراون، ھەروەھا لەو ماوەیەدا ھەزار و 146 سەرباز برینداربوونە.

ھەپەگە لەو ئامارەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە لە ماوەی یەك ساڵدا 435 گەریلا و 286 ئەندامی یەپەسە گیانیان لە دەستداوە.

لەم ئینفۆگرافیكەدا زانیاری زیاتر بزانە.