به ڤيديۆ.. چركه‌ساتى كوشتنى باڵيۆزه‌كه‌ى رووسيا ببينه
K24 – هه‌ولێر:
ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره و له كاتى به‌شداريكردنى له پيشانگه‌يه‌كى هونه‌رييدا، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى به سه‌ختى برينداربوونى له نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، له ميانى به‌شداريكردنى له پيشانگه‌يه‌كدا، ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى به سه‌ختى برينداربوونى له نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره روونيشيكرده‌وه، چه‌كداره‌كه پۆليسێكى تورك بووه و به درووشمى ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر، ته‌قه‌ى له باڵيۆزه‌كه كردووه و باسى حه‌له‌ب و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى حه‌له‌بى له رووسيا كردووه و خۆى وه‌ك پشتيوانى حه‌له‌ب ناساندووه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌يان داوه و توانيويانه بكوژه‌كه كه گه‌نجێكى 25 بۆ 30 ساڵى بووه و ناسنامه‌ى پۆليسى توركياى پێبووه و به زمانى توركى قسه‌يكردووه بكوژن.