وێنه و ناسنامه‌ى بكوژى باڵيۆزه‌كه‌ى رووسيا ببينه
K24 – ئه‌نقه‌ره:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و ميدياكانى توركيا وێنه و ناسنامه‌ى ئه‌و پۆليسه توركه بڵاوكرايه‌وه، كه به درووشمى ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر ته‌قه‌ى له باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره ئاندرى كارلۆڤ كرد و به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا و دواتر خۆيشى له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه كوژرا.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، بكوژه‌كه ناوى مه‌ولود ميرت ته‌نتاش بووه و له‌دايكبووى 1994 بووه و وه‌ك پۆليس له ريزى هێزه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گێره‌شێوێنى له ئه‌نقه‌ره كاريكردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و پۆليسه توركه له 2014ه‌وه دامه‌زراوه و ته‌مه‌نى 22 ساڵ بووه.