وه‌زيرى ناوخۆى توركيا: تيرۆركردنى باڵيۆزه‌كه‌ى رووسيا ئێمه‌ى دا‌غ كرد
K24 – هه‌ولێر:
سوله‌یمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، تيرۆركردنى باڵێۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره ئه‌وانی زۆر دا‌غ كردووه.
گوتيشى: ئه‌و په‌لاماره تيرۆريستييه په‌یوه‌نديیه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆی كردووه‌ته ئامانج.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ماريا زاخارۆڤا، رايگه‌ياند، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره ئاندرى كارلۆڤ به هۆى سه‌ختى برينه‌كه‌يه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
دواى تيرۆركرانى ئاندرى كارۆلۆڤ، زاخارۆڤا گوتى: ئێمه ئه‌وه‌ى روويداوه وه‌ك كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستى وه‌سفى ده‌كه‌ين.
گوتيشى: ده‌وڵه‌تى رووسيا له لايه‌ن كه‌سايه‌تييه ره‌سمييه‌كانى توركياوه دڵنياكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى ورد و هه‌مه‌لايه‌ن له باره‌ى كوشتنى باڵيۆزى رووسيا و سزادانى تاوانباران ئه‌نجام ده‌دات.
هاوكات دميترى بيسكۆڤ، گوته‌بێژ به ناوى سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پۆتين رايگه‌ياند، سه‌رۆكى رووسيا ئاگادارى رووداوه‌كه‌يه و گوێى له راپۆرتێكى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ و به‌رپرسانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى رووسى له‌و باره‌يه‌وه گرتووه.
له‌و باره‌يه‌وه په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر به تيرۆركردنى باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامن و هێزه ئه‌منييه‌كان له ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و بكوژه‌كه له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه كوژراوه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره راشيگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، له ميانى به‌شداريكردنى له پيشانگه‌يه‌كدا، ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى به سه‌ختى برينداربوونى گه‌يه‌ندرايه نه‌خۆشخانه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره روونيشيكرده‌وه، چه‌كداره‌كه پۆليسێكى تورك بووه و به درووشمى ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر، ته‌قه‌ى له باڵيۆزه‌كه كردووه و باسى حه‌له‌ب و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى حه‌له‌بى له رووسيا كردووه و خۆى وه‌ك پشتيوانى حه‌له‌ب ناساندووه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌يان داوه و توانيويانه بكوژه‌كه كه گه‌نجێكى 25 بۆ 30 ساڵى بووه و ناسنامه‌ى پۆليسى توركياى پێبووه و به زمانى توركى قسه‌يكردووه بكوژن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سێ كه‌سى ديكه له ئاكامى ته‌قه‌ى بكوژه‌كه‌دا بريندار بوونه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، بكوژه‌كه ناوى مه‌ولود ميرت ته‌نتاش بووه و له‌دايكبووى 1994 بووه و وه‌ك پۆليس له ريزى هێزه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گێره‌شێوێنى له ئه‌نقه‌ره كاريكردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و پۆليسه توركه له 2014ه‌وه دامه‌زراوه و ته‌مه‌نى 22 ساڵ بووه.