ئه‌ندازیارێكی ئێرانی ئاو له جیاتی به‌نزین بۆ به‌كارخستنی ئۆتۆمبێل به‌كار ده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر
ئه‌ندازیاری ئێرانی "علا‌ءالدین جاسمی" كه به داهێنه‌ری ئێرانی ناسراوه، بۆ به‌كارخستنی ئۆتۆمبیڵ، ئاو له جیاتی به‌نزین به‌كار ده‌هێنێت كه له گزوزی ئۆتۆمبێل له جیاتی دووكه‌ڵ هه‌ڵمی ئاو ده‌داته ده‌ره‌وه.
به‌پێی میدیاكانی ئێرانی و جیهانی، جاسمی ئه‌ندامی كانوونی نه‌ته‌وه‌یی بژارده‌كانی گه‌نجی ئێرانه و ده‌ڵێت "ئۆتۆمبێل به 60 لیتر ئاو له ناو تانكه‌ری به‌نزین ده‌توانێت 900 كیلۆمه‌تر له‌ماوه‌ی 10 كاتژمێردا بڕوات و ژینگه‌شی پیس ناكات، چونكه له جیاتی دووكه‌ڵ هه‌ڵمی ئاو ده‌داته ده‌ره‌وه".
ئه‌و توانیوه به پرۆسه‌یه‌كی كیمیایی، ئوكسیجن و هیدرۆجنی ناو ئاو له یه‌كتر جیا بكاته‌وه و هیدرۆجنی ناو ئاو له جیاتی به‌نزین بۆ به‌كارخستنی ئۆتۆمبێل به‌كار بهێنێت. سوته‌مه‌نی هیدرۆجن بۆ هه‌ڵدانی مووشه‌ك به‌كار دێت.
جاسمی له‌مباره‌وه ده‌ڵێت "هه‌ر لیترێكی به‌نزین 29 مێگاژول (یه‌كه‌ی وزه) وزه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵام هه‌ر لیترێكی ئاو 96 مێگاژۆل وزه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ڤیدیۆی دووه‌م له خوله‌كی نۆیه‌م باس له چۆنییه‌تی پرۆسه‌ی به‌كارهێنانی ئاو له جیاتی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێل ده‌كات.