ئيسرائيل مووشه‌كبارانى فڕۆكه‌خانه‌يه‌كى سووريا ده‌كات

فه‌رمانده‌يى سوپاى سووريا، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 13ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 رايگه‌ياند، ئيسرائيل به‌ مووشه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ى مزه‌ى سه‌ربازى له‌ خۆرئاواى ديمه‌شقى پايته‌خت بۆردومان كردووه‌.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

فه‌رمانده‌يى سوپاى سووريا، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 13ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 رايگه‌ياند، ئيسرائيل به‌ مووشه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ى مزه‌ى سه‌ربازى له‌ خۆرئاواى ديمه‌شقى پايته‌خت بۆردومان كردووه‌.

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ساناى سووريا، له‌ زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازييه‌وه‌ رايگه‌ياند، كاتژمێر 00.25ى دواى نيوه‌ى شه‌و، له‌ باكوورى ده‌رياچه‌ى ته‌برياوه‌ ژماره‌يه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى مزه‌ى سه‌ربازى كراوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ باره‌ى زيانى گيانى و مادييه‌وه‌ هيچ زانيارييه‌كى رانه‌گه‌ياندووه‌ و ته‌نيا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و موشه‌كه‌ ئيسرائيليانه‌ بوونه‌ته‌ هۆى هه‌ڵگيرسانى ئاگر له‌ به‌شێكى فڕۆكه‌خانه‌كه‌.

له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو مانگدا، ئه‌وه‌ دووه‌م بۆردومانى ئيسرائيله‌ به‌ موشه‌كى زه‌وى به‌ زه‌وى بيكاته‌ سه‌ر سووريا، دواى ئه‌وه‌ى به‌ره‌به‌يانى رۆژى 7ى كانوونى دووه‌م/ ديسه‌مبه‌رى رابردوو، بۆردومانى سوورياى كرد.

سه‌رچاوه‌: رووسياليه‌وم.

و:ئ.هـ