شه‌ڕی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا له‌سه‌ر "نازیبوون و سه‌گ و تیرۆره"
K24 - هه‌ولێر:
په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌وروپا، پرسیاری زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئایا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ده‌یه‌وێت به‌م مانۆڕانه زۆرترین ده‌نگ بۆ راپرسییه ده‌ستوورییه‌كه‌ی مانگی داهاتوو كۆبكاته‌وه، یان ئه‌و پیاوه هه‌وڵده‌دات، دابڕانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌وروپییه‌كان بگه‌یه‌نێته دوورترین سنوور؟.
به‌هێزترین به‌شی شه‌ڕه دیپلۆماسییه‌كه‌ی توركیا و ئه‌وروپا، له هۆڵه‌ندایه، ئه‌و وڵاته‌ی رێگه‌ی نه‌دا وه‌زیره توركه‌كان به‌شداری گربوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به هاندانی توركه‌كانی هۆڵه‌ندا بۆ ده‌نگدان به گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستوور بكه‌ن.
هۆڵه‌ندا نه‌یهێشت فڕۆكه‌كه‌ی مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بنیشێته‌وه، ئه‌ردۆغان گووتی" هۆڵه‌ندا سه‌گی به‌رداوه‌ته توركه‌كان و به‌ڵێنیدا باجی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌یان لێوه‌ربگرێته‌وه".
رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوانیانی په‌كخست و قسه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كرد.
ئه‌و شه‌ڕه یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكردبوو، مانگێك پێشتر به‌رلین گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغانی به پاساوی دۆخی ئاسایش په‌كخست، ئه‌و گردبوونه‌وه‌ی بڕیاربوو بینالی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا خۆی له‌وێ بێت.
ئه‌ردۆغان هێرشی زۆری كرده‌سه‌ر ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، گووتی" ئه‌وه‌ی ده‌یكات هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وتی نازییه‌كانی سه‌رده‌می هیتله‌ره"، ئه‌و قسانه‌ش گرژی له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و توركیا دروستكرد.
دوایین قسه له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی ئه‌ڵمانیا، له سه‌رۆكایه‌تی توركیاوه كراوه، ده‌ڵێن" ئه‌ڵمانیا پاڵپشتی تیرۆر ده‌كات، مه‌به‌ستیان له‌و قسانه‌ش، ئاسانكاری و رێگه‌پێدانه به گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی په‌كه‌كه".
هه‌روه‌ها به‌رلین به هاوكاریكردنی پیاوی ئایینی توركیا " فه‌تحوڵڵا گوله‌ن" تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ئه‌و پیاوه‌ی توركیا هه‌میشه ده‌ڵێت" له‌پشت كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردووه‌وه‌یه".
لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی نازیبوونی ئه‌وروپا، فه‌ڕه‌نساشی خسته سه‌نگه‌ری ئه‌ڵمانیاوه، هه‌ر دوو وڵاته‌كه پێكه‌وه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیایان كرد و گووتیان ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ردۆغان، جێگای قبوڵكردن نییه".
ئه‌ندرس ساموێلسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیماركیش، باڵیۆزی توركیای له كۆپنهاگن بانگهێشتكرد، چونكه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی دانیمارك ته‌ئكیدیان كرده‌وه به‌هۆی ره‌خنه‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی توركیا، هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه".
ئه‌م گرژیانه كه‌منین و په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و ئه‌وروپای گه‌یاندووه‌ته كه‌نارێكی خراپ، پرسیاری زۆریشی له‌سه‌ر ئاینده‌ی په‌یوه‌ستكردنی توركیا به یه‌كێتییه‌كه‌وه وروژاندووه، به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه سیستمی حوكم به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تی له توركیا هه‌نگاو ده‌نێت و شینه‌كه‌ش بۆ پێگه‌ی ئه‌ردۆغانه، كه گرژكردنی ره‌وشه‌كه‌شیان خستووه‌ته ئه‌ستۆی.