زبڵ و خاشاكى سه‌يرانكه‌ران ژينگه‌ پيس و گه‌شتياران هه‌راسان ده‌كات

داوا دەكەن، رێنمایی پێویست بۆ پاك و خاوێن راگرتنی ژینگە بە گەشتیاران بدرێت.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

بوونی زبڵ و خاشاك لە سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەكان بووەتە ھۆی نیگەرانی ئەو ھاووڵاتیانەی لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا روویان لە شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان كردووە، بەشێكیان گلەییان لە پیسبوونی ژینگەی شوێنە گەشتیارییەكان ھەیە و داوا دەكەن، رێنمایی پێویست بۆ پاك و خاوێن راگرتنی ژینگە بە گەشتیاران بدرێت.