مۆرینهۆ به‌ڵێنی داوه نێیمار بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه مۆرینهۆ خۆی به ته‌نیا بۆ رازیكردنی ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا ده‌چێته سه‌رهێڵ، ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ ئۆڵد ترافۆرد سه‌ربگرێت، ده‌بێته گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژوودا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27 ئاداری 2017، پێگه‌ی سپۆرتی نزیك له بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ په‌یوه‌ندی به نێیمار كردووه و داوای لێكردووه جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و مانچێسته‌ر یونایتد بپێچێته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدا كه نێیمار هه‌فته‌ی رابردوو له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه مۆرینهۆ و گواردیۆلا دوو راهێنه‌ری گه‌وره‌ن و هه‌موو یاریزانێك خه‌ون به‌وه ده‌بینێت له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌م دوو راهێنه‌ره یاری بكات.
نێیمار ئه‌وه‌شی گوتووه كه زۆر سه‌رسامه به خولی نایابی ئینگلیزی و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پرێمه‌رلیگ زۆر له‌گه‌ڵ شێوازی ئه‌و گونجاوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی خستۆته به‌رده‌م نێیمار، مووچه‌ی ساڵانه‌شی زیاتر ده‌بێت له 21 ملیۆن پاوه‌ند، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا نێیمار داوای گرێبه‌ستێكی 176 ملیۆن پاوه‌ندی له بارسێلۆنا كردووه، ئه‌م نرخه‌ش زۆر كه‌متره له‌م گرێبه‌سته‌كه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان به نیازن پێشكه‌شی بكه‌ن.