ڤیراتی ئاواته خوازه ئه‌م یاریزانه‌ی بارسێلۆنا له پاریس سانجێرمان یاری بكات

ڤیراتی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت كه یانه‌كه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی واژۆ بكات.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 11 نیسانی 2017، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی four four twoـی ئینگلیزی‌دا بڵاو بۆته‌وه، ماركۆ ڤیراتی ناوه‌ڕاستكاری ئیتاڵی هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت كه یانه‌كه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نێیماری یاریزانی بارسێلۆنا واژۆ بكات.
ڤیرانی ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت به من درابا به ئاره‌زووی خۆم گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێك واژۆ بكه‌م، بێگومان ئه‌م یاریزانه نێیمار ده‌بوو.
ڤیراتی زیاتر ده‌ڵێت: نێیمار هێشتا گه‌نجه و هاوتای لیۆنێل مێسییه، بۆیه هه‌ر یانه‌یه‌ك ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه ده‌توانێت سوودێكی زۆری لێ وه‌ربگرێت.
نێیماری 25 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆسه‌وه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، گرێبه‌سته‌كه‌شی له ئۆكتۆبه‌ری 2021 كۆتایی دێت، له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له تێكشكاندنی پاریس سانجێرمان هه‌بوو.