دیسان مێژووه ڕه‌شه‌كه به‌سه‌ر كریستیانۆ دووباره ده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید بیره‌وه‌رییه‌كی ناخۆش به‌بیر كریستیانۆ ده‌هێنێته‌وه و، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دیسان كریستیانۆ مێژوویه‌كی ره‌ش دووباره ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 29 حوزه‌یرانی 2017، رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا باسی له‌وه كرد كه بێبه‌شبوونی كریستیانۆ له لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له جامی كیشوه‌ره‌كان به‌رامبه‌ر چیللی هه‌مان سیناریۆی یۆرۆی 2012 بوو.
له قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆی 2012 ئیسپانیا و پورتوگال رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، ماتادۆره‌كان به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه گه‌یشتنه فایناڵ دواتر ناسناوه‌كه‌یان برده‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال خۆی خستبووه كۆتایی، به‌ڵام ئیسپانیا دوای تێپه‌ڕبوونی 4 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر كرد و كریستیانۆش نه‌یتوانی لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه جێبه‌جێ بكات.
بۆ بینینی دیمه‌نی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ئیسپانیا و پورتوگال له یۆرۆی 2012 سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه.