نه‌جمه‌دین كه‌ریم هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك، له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆفیسه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند: "بڕیاری له كارلادانی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه‌و له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وام ده‌بێت".
پارێزگاری كه‌ركووك ده‌ڵێت "بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان پوچه‌ڵه و بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی كه‌ركووك كه ده‌نگیان پێداوه له پۆسته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌گوێره‌ی یاسای پارێزگا نه‌به‌ستراوه‌كان به‌هه‌رێمه‌وه كارناكات، به‌ڵكو به‌پێی یاسای بریمه‌ر كارده‌كات كه له یاساكه‌دا ده‌ڵێت (دیایكردن و له‌كارخستنی پارێزگار ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادایه).
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی ئۆفیسی پارێزگاری كه‌ركووكدا هاتووه "ئه‌و جۆره بڕیاراه‌نه بوو كوردستانی ناچاركرد بڕیاری ریفراندۆم بدات".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له زاری گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه، بڕیاره‌كه‌ی ره‌تكردووته‌وه‌و رایگه‌یاندووه "بەم هەنگاوەی پەرلەمانی عێراق، جارێکی دیکە شکستی شەراکەت و پێشێلکردنی دەستوور و نەهێشتنی بنەماکانی تەوافوق و گەڕانەوە بۆ زۆرینە و کەمینە دووپات کرایەوە".