پارێزگاری كه‌ركووك وه‌ڵامی مالكی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك وه‌ڵامی نووری مالكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراقی داوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: "خه‌ون ده‌بینین و خه‌ونمان هه‌یه" ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌و قاسانه‌ی مالكییه كه گوتبووی "كورده‌كان خه‌ون ده‌بینن" و رێگه ناده‌ین ئیسرائیلی دووه‌م درووست بێت.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، گوتوویه‌تی: "بێگوومان مافی هه‌مووانه خه‌ون ببینن، هه‌ندێك جار خه‌ونه‌كان ده‌بنه راستی، هیچ شتێك له ده‌ستووردا نییه رێگه له ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی گه‌ل بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له بۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌و داهاتووه بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تی ده‌ركردنی ئیتنی و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و جیاكاری زۆر بوونه‌ته‌وه و ساڵانێكی زۆر ئه‌و سیاسه‌تانه درێژه‌یان هه‌بوو".
پارێزگاری كه‌ركووك ئه‌وه‌یشی گوتووه: "پێموایه كات له باره بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ریفراندۆم و پاش ئه‌وه‌ش ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ جیابوونه‌وه‌ی ئاشتیانه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپسێردراوه‌كان".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت: "كورد له ریزی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش بووه له عێراق و سووریا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌كه‌مین هێز بوون له رووی توندوتیژییه‌كانی چه‌كدارانی داعش وه‌ستانه‌وه، له كاتێكدا فیرقه و كه‌رته سه‌ربازییه‌كانی عێراق له زۆر شار و ناوچه‌ی وه‌ك مووسڵ و تكریت و ئه‌نبار و فه‌لوجه و حه‌ویجه رایانكرد".