وه‌لید جونبلات: ریفراندۆم كرا پێویسته له بری گه‌مارۆ بیر له گفتوگۆ بكرێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
وه‌لید جونبلات، سه‌رۆكی پارتی سوسیالیستی پێشكه‌وتنخوازی لوبنان و رێبه‌ری دورزییه‌كانی ئه‌و وڵاته، له ریگه‌ی تویته‌ره‌وه ده‌ڵێت: "ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان كرا، پێویسته له بری گه‌مارۆ، بیر له گفتوگۆ بكرێته‌وه‌و خۆ له یاری نێوان نه‌ته‌وه‌كان دوورخه‌نه‌وه كه ده‌بێته هۆی وێرانكاری بۆ هه‌مووان".
وه‌لید جونبلات، كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی دیاری لوبنانه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كوردستانی كردووه، چه‌ند جارێكیش گوتوویه‌تی "من به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردم".
پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه رۆژی 25/9/2017 به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی سه‌ركرده و ئازادیخوازانی جیهان پاڵپشتی خۆیان بۆ مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕیوه‌و داوای پاڵپشیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه.