حه‌شدی شه‌عبی 1400 خێزانی خورماتوو ئاواره‌ ده‌كات

"ئەوەی میلیشیای حەشدی شەعبی دەیكات جینۆسایدە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بەهۆى هەڕەشەکانى حەشدى شەعبیەوە زیاتر لە 1400 خێزانى خەڵکى شارۆچکەى خورماتوو ئاوارەى شارەکانى هەرێمى کوردستان بوون، ئەوان لەئێستادا لە رەوشيێكى خراپدان و داواى بەهاناوەچوون دەکەن، بەلاى خەڵکى خورماتووەو ئەوەى لەو شارە روودەدات لەسەر دەستى حەشدى شەعبى جینۆسایدى ناوچەکەیە و دەیانەوێت کورد لەشارەکەدا وەدەربنێن، هەر بۆیە بە سەدان خانووى خەڵك تەقێنراوەتەوەو ماڵ و دوکانى سەدان خەڵکیش سوتێنراوە.