له ئه‌ڵمانیا گرژی له‌نێوان هاووڵاتیانی كورد و تورك درووست ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كێشه له‌نێوان لایه‌نگرانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" و ژماره‌یه‌ك له توركه‌كانی ئه‌ڵمانیا روویدا و پۆلیسی ئه‌و وڵاته ناچار بووه بێته نێوانیانه‌وه.
گرژییه‌كه ئه‌وكاته روویداوه كه ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی په‌یه‌ده و كوردستانیانی تاراوگه چوونه‌ته به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌رلین و به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه ئه‌نقه‌ره پاڵپشتیان ده‌كات بۆ سه‌ر عه‌فرین سه‌ركۆنه بكه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی توركیا كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین له‌به‌رمبه‌ریان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و به وێنه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه خۆپیشاندانیان كردووه.
خۆپیشانده‌ران به ئاڵای په‌یه‌ده و ئاڵای كوردستانه‌وه درووشمیان دژی ده‌وڵه‌تی توركیا و هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی سه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان گوتووه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆلیس ناچاربووه رێگه له گه‌وره‌بوونی رووداوه‌كه بگرێت و به‌هۆی به‌كارهێنانی سه‌گی پۆلیسی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزه‌كانی بچێته نێوانیانه‌وه.
توركه‌كانیش بۆ پاڵپشتی ئۆپراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" به حه‌ماسه‌ته‌وه درووشمیان ده‌گووته‌وه‌و پاڵپشتی سیاسه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد، به‌هۆی درووستبوونی گرژیشه‌وه ماوه‌ی دوو كاتژمێر شه‌قامی "تییه‌رگارته‌ن" كه باڵیۆزخانه‌ی توركیای لێیه داخراوه‌و هێزه‌كانی پۆلیس رێوشوێنی ئه‌منی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
له رۆژی 20/1/2018ـه‌وه هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره، ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتوونیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی شاری عه‌فرین ده‌ستپێكردووه‌و ئه‌مرۆ ئۆپراسیۆنه‌كه پێیناوه‌ته هه‌فته‌ی دووه‌مییه‌وه.