ریال مه‌درید به‌بێ 4 ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كات
.jpg)
له گه‌ڕی 16ـه‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید رووده‌كاته یاریگه‌ی (دی بوتاركی) و ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیگانیس، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ریال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه ماڵئاوایی كرد.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید به‌بێ هه‌ریه‌ك له (تۆنی كرووس، مارسێلۆ، مۆدریچ و ڤایخۆ) یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لیگانیس ده‌كات.
یانه‌ی ریال مه‌درید به 45 خاڵ له پۆلێنی چواره‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت، له به‌رامبه‌ردا لیگانیس به 29 خاڵ له پۆلێنی چوارده‌می ریزبه‌ندی دێت.
