"چاڤی یه‌كه‌م ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ده‌ستپێده‌كات"
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه چاڤی هێرناندێز سه‌ركرده و ئه‌ستێره‌ی پێشووی بارسێلۆنا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به یه‌كجاری واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
چاڤی له ساڵی 2015 ریزه‌كانی بارسێلۆنای جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری كرد، رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه چاڤی له هاوینی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی واز له یاریكردن ده‌هێنێت، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگی ئاسیا به‌رده‌وام بێت.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی سه‌ركرده‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌چێته چاره‌نووسی راهێنه‌رایه‌تی و له شوێنی جۆزڤاڵدۆ فێرێرا ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری.