تورکیا کاتی کشانەوەی لە سووریا دیاریکرد
K24- ههولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، کشانەوەی سوپای تورکیا لە سووریا بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وڵاتە دەبەستێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرۆکی تورکیا لەمیانی دیدارکێدا لە شاری ئیستانبوڵ رایگەیاندووە: "هەر کاتێک خەڵکی سووریا هەڵبژاردنێکیان ئەنجامدا، ئێمە سووریا بۆ خاوەنەکانی جێدەهێڵین".
مانگی رابردوو، ئەردۆغان و ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی رووسیا، لەسەر دروستکردنی ناوچەیەکی سەلامەت لە نێوان چەکدارە یاخییەکان و سوپای سووریا لە شاری ئیدلب رێککەوتن، بەمەش تاکو ئێستا جەنگی شاری ئیدلب رووینەداوە کە بەشێک لە چەکدارە یاخییەکانی ناوی هاوسۆزی تورکیان.
هەروەها لە ئێستادا سوپای تورکیا شارەکانی عەفرین و دەوروبەری تەرابلوس بوونیان هەیە، بەردەوامیشن لە دژایەتیکردنی هێزەکانی هەسەدە کە یەکینەکانی پاراستی گەل (یەپەگە) سەرکردایەتی دەکات و سوورن لەسەر ئەو ئەوەی هێزە کوردییە رۆڵی گرنگیان لە سووریا نەبێت.
H.J