عێراق كوالێتی و پله‌به‌ندیی پاسپۆرته‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ستی به گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێك كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی كوالێتی و پێوه‌ره جیهانییه‌كان، ئاست و پله‌به‌ندیی پاسپۆرتی عێراقی به‌رز بكاته‌وه، چونكه له دوایین پۆلێنی باشترین پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان له ساڵی 2018دا ده‌ركه‌وت، عێراق له پله‌ی 106 دا بووه. پێوه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌و پله‌به‌ندییه‌ش، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بوو، كه بێ ئه‌وه‌ی داوای ڤیزات لێ بكه‌ن، به پاسپۆرته‌كه ده‌توانیت بچیته چه‌ند وڵات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌رقاڵی كاركردنه، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی، دوو له‌مپه‌ر له‌و بواره‌دا تێپه‌ڕێنێ. یه‌كێكیان ره‌وشی ئه‌منیییه، كه به‌ره‌و باشی چووه. دووه‌میشیان دۆخی ئابوورییه، كه به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌چێ".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌رقاڵی نوێكردنه‌وه‌ی داتا و زانیارییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه خاوه‌نی پاسپۆرتن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه متمانه به‌ده‌ست بهێنن. جگه له‌وه‌ش، ئه‌و مه‌رجه‌ی پێشتر شاندێكی نێوده‌وڵه‌تی له كاتی دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق خستوویانه‌ته روو، جێبه‌جێ بكرێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی، كه ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهان ره‌تیان كردووه‌ته‌وه ڤیزا به گه‌شتیارانی عێراقی بده‌ن بچنه وڵاته‌كانیان، ئه‌گه‌ر ڤیزای ئێران به پاسپۆرته عێراقییه‌كانیانه‌وه بێت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "رێوشوێنه تازه‌كانی وه‌زاره‌ت ناچنه ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتان و ئێرانه‌وه".
هه‌موو كه‌رت و بواره جیاوازه‌كان له عێراق به‌ده‌ست ئه‌و مه‌رج و كۆتوبه‌ندانه‌وه ده‌ناڵێنن، كه وڵاتان وه‌ك مه‌رجی پێدانی ڤیزا بۆ گه‌شتیاری عێراقی هه‌یانه، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌شداریی هه‌ڵبژارده و تیپ و یانه وه‌زرشییه‌كانی عێراقیش كردووه به‌شداریی له ركابه‌رییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بكه‌ن.