فراكسیۆنهكان بهڵێنی پهسهندكردنی پرۆژه یاسای چاكسازی دهدهن
K24 - ههولێر:
ئەندامێکی لێژنەی یاسایی ئاشکرای دەکات ناردنەوەی پرۆژە یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمان دەکەوێتە دوای راگەیاندنی کابینەی نۆییەم، چونكه كابینهی ههشت ناتوانێت پرۆژەیاسا پێشکەشی ئەم خولەی پەرلەمان بکات.
فراکسیۆنەکانیش خۆیان ئامادە دەکەن بۆ پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیە و دوای سوێندخواردنی کابینەی تازە، ئەم پرۆژەیە بە ئەولەویەتی کارەکانی خۆیانی دەزانن.
پرۆژە یاسای چاکسازی لە حکوومەتە بەپێ پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمان کابینەی ههشت ناتوانێت پرۆژە بۆ ئەم خوولە بنێرێت. هۆکارەکەشی ئەوەیە ئەم خولە متمانەی بە حکوومەتی ئێستە نەداوە.
ئەندامێکی لیژنەیی یاسایيش چۆنیەتی ناردنەوەی پرۆژەکە لە رووی یاساییەوە بۆ پەرلەمان دەخاته روو.
پرۆژە یاسای چاکسازی لە خولی پێشووی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا، بەڵام بەهۆی مزایهدەی سیاسی نەتوانرا پەسەند بکرێت و نێردرایەوە بۆ حکوومەت.
لێژنەیی دارایی دڵنیایی دەدات، لەم خولەی پەرلەمان پەسەند دەکرێت و گۆڕانکاريی لە داهاتەکانی حکوومەت دەکات.
هەموو فراکسیۆنەکان پرۆژەیان بۆ چاکسازیی ئامادەیە و هەر یەکەو تیروانینێکی بۆ چاکسازیی هەیە، داوا دەکرێت پرۆژەی چاکسازی نەکرێتە موزایدەی سیاسی, پرۆژەکە حکوومەت ئامادەی کردووە و بۆ پەسەندکردنيشى پێوستی بە کۆدەنگيیە.
دوای قەیرانی دارایی و سیستەمی پاشهکەوت حکوومەت بە پێويستى زانى لە رێگەی پرۆژە یاسایهکەوە چاکسازی لە زۆربەی جومگەکان بکات، بە تایبەت لە مووچەی پلە باڵا و خانەنشینی نایاسایی، بەڵام بەهۆی ململانيى لایهنه سیاسییهكان پەسەند نەکرا, پەسەندکردنی پرۆژە یاساكه بڕی 100 ملیار دینار بۆ داهاتی حکوومەت دەگەڕێنێتەوە.
ئ. م