یه‌كێتی هۆكاری دواكه‌وتنی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هۆكاری دواخستنی واژۆكردنی رێككه‌وتنی حیزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ئاشكرا ده‌كات.
عومه‌ر فه‌تاح، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن.
سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی واژۆكردنی رێككه‌وتنی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیش بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گوتی: به نیاز بووین ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنه‌كه واژۆ بكه‌ین، به‌ڵام به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری زیاتر، واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه بۆ دوو رۆژی دیكه دواخراوه.
H.B