حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا له هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له باره‌ی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و بوونی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان، حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ڵێن: كێشه‌كانی په‌كه‌كه و توركیا به شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ناكرێن، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، گۆڕه‌پانی خه‌باتی په‌كه‌كه‌ش باكووری كوردستانه و پێویسته په‌كه‌كه ره‌چاوی دۆخی هه‌رێمی كوردستان بكات.
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی هێزی چه‌كداریش له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ڵێن: دروستكردنی هێز ره‌تكراوه‌یه و كارێكی خراپه.
له‌مباره‌یه‌وه محەمەد نەزیف قادری، ئەندامی دەستەی كارگێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ده‌ڵێت: كێشه‌ی په‌كه‌كه و توركیا به گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانیان بۆ ناو سه‌نته‌ری گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ناكرێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته په‌كه‌كه دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت.
له‌كاتێكیشدا جگه له‌وه‌ی پەكەكە ئێستا مەترسی خستووەتە سەر گوندنشینانی سەر سنوور، ھاوكات به پاساوی درووستكردنی هێزێك به ناوی "هێزی پاراستنی جه‌وهه‌ری باشووری كوردستان"، ھەڕەشەی تێكدانی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان دەكات و دەیه‌وێت ئالۆزییەكەی سەر سنوور بۆ قووڵایی باشووری كوردستان بگوازێتەوە، ئەوەش بە رای عومه‌ر باڵه‌كی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حدك رێزنەگرتنە لە سەروەری باشووری كوردستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌رزین كه‌رباسی، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، پێكهێنانی ھێزێكی دەمامكداری چەكداری له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه وه‌ك درووستكردنی میلیشیا بۆ تێكدانی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لێكدەداته‌وه.
رۆژانە وڵاتی توركیا لەرێگەی فرۆكەی شەڕكەر و بەپاساوی ھەبوونی پەكەكە خاكی باشووری كوردستان بۆردومان دەكات، ئەو پاساوەی كە ساڵانێكە كوردستانیان داوا لە پەكەكە دەكەن بە توركیای نەدات, بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆز نه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا گوێی لێ ناگرێت.
H.B