به‌هێزیی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كالیفۆڕنیا بێژه‌رێك له شاشه ون ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه به‌ھێزه‌ی باشووری ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مه‌ریكای هه‌ژاند، بێژه‌رێكی كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی له په‌خشی راسته‌وخۆدا ده‌شڵه‌ژێت و وێرای په‌نابردن بۆ هاوكاره پیاوه‌كه‌ی، له شاشه دیارنامێنێت و له‌ژێر مێزه‌كه خۆی حه‌شار ده‌دات. چونكه بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێز بووه و گوڕه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 7.1 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و له 25 ساڵی رابردوودا هاوشێوه‌ی نه‌بینراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كان، هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه زیانی به ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی ویلایه‌ته‌كه گه‌یاندووه و ده‌سته‌ی پشكنینی جیۆلۆجی ئمه‌ریكا رایگه‌یاندووه: "بوومه‌له‌رزه‌كه شارۆچكه‌ی ریدجكریستی له دووری 202 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی لۆس ئه‌نجلس هه‌ژاندووه. ناوه‌ندی چاودێریی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌وروپاش ده‌ڵێت، گوڕه‌كه‌ی 7.1 پله‌ی رێخته‌ر بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كه‌رتی سان به‌رنادینۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیان به‌ر ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه كه‌وتووه و پیاوانی فریاگوزاری و ئاگركوژێنه‌وه‌ش هاوكاریی و چاره‌سه‌ریی برینداره‌كانیان كردووه.
كۆمپانیای میترۆلینك بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی هێڵی ئاسنین له لۆس ئه‌نجلس له تویتره‌وه رایگه‌یاندووه، له‌م كاته‌دا خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌و شاره‌دا راگرتووه كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 4 ملیۆن كه‌سه.
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشووری كالیفۆڕنیا به‌ھێزترین بوومه‌له‌رزه بووه له پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی 1994 كه له ناوچه‌كه‌یدا و به‌هۆیه‌وه 57 كه‌س گیانیان له ده‌ستدابوو و ملیاره‌ها دۆلاریش زیان به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتبوو.