یهكهم زهنگی ساڵی نوێی خوێندن له شاری سلێمانی لە قوتابخانەی بڕیاری شەھید ئاسۆ لێدرا
K24- ههولێر:
ھاوشێوەی سەرجەم شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان، لە پارێزگای سلێمانیش وەرزی نوێی خوێندن بۆ ساڵَی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ دەستیپێکرد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش باس لە ڕەوشی کەرتی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی دەکات و دەڵێت: ھیوادارین حکومەت گرێبەستی مامۆستایان بکاتە ھەمیشەیی.
بە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لێدانی زەنگی قوتابخانە، وەرزی نوێی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠١٩بۆ ٢٠٢٠ دەستیپێکرد، خوێندکاران بە دڵێکی خۆشەوە ڕویان لە قوتابخانە و ھۆڵەکانی خوێندن کرد و لە قوتابخانەی بڕیاری شەھید ئاسۆ، یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی لێدرا.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت حکوومەت پلانی ھەیە، مانگانە بودجهیهكی تایبهت بۆ تەواوکردنی پڕۆژه و بینای کەرتی پەروەردە تەرخان بکات و ھیواخوازە حکوومەت مامۆستایانی گرێبەست بکاتە ھەمیشەیی.
قوتابیانیش ھیواکانیان بۆ گەیشتن بە دواڕۆژێکی گەش بۆ خۆیان و گەلەکەیان بە خوێندن نیشان دهدهن، ئەوانیش بە دەسپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن خۆشحاڵن.
ئهمڕۆ زهنگی یهكهم رۆژی دهستپێكردنی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2019 - 2020 له سهرانسهری ههرێمی كوردستان لێدرا.
H.B